Transcript Slide 1
هونەری وەرگێڕان
وەرگێڕان
سوداد ڕەسووڵ
1
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان چییە؟
• وەرگێران بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت Translationواتاکەی
لێکدانەوە دەگرێتەوە.
• وشەی (ترجمە) لە عەرەبیدا سەرەتا لە تەرجومی ئارامییەوە
وەرگیراوە ،کاتی خۆی بۆ لێکدانەوەی کتێبی پیرۆزی ئایینی بە
کاردەهێنرا ،کە بە زمانی ئارامی نووسرا بوو ،کاتێک دەگوترێ
فالن کەس ئەو گوتەیەی تەرجومە کردووە ،واتە بە زمانێکی تر
لێکی داوەتەوە یان دەری بڕیوە.
www.soran.edu.iq
وشەی تەرجەمە لە زمانی عەرەبی
•
•
•
•
•
•
وشەی تەرجەمەش لە زمانی عەرەبی بەم واتایانەی خوارەوە بەکار هاتووە:
واتای (ڕوونکردنەوە) دەگەنێت.
-1ترجم الکالم
واتا بیگۆڕەوە بۆ زمانی تورکی – وەرگێڕان)
-2ترجم بالترکیة
دەگەنێت.
واتای (قسە پێ هەڵبەستن -بوختان) دەگەنێت.
-3ترجم الکالم
واتای (ناوهێنانی کەسێک) دەگەیەنێت.
-4الترجمة
واتای (لێبوونەوە لە نووسینی کتێبێک) دەگەیەنێت.
-5ترجم الکتاب
www.soran.edu.iq
وشەی وەرگێڕان لە زمانی کوردیدا
لە زمانی کوردیشدا ئەگەر بمانەوێ وشەیەکی هاوواتا بۆ ئەو
چەمک و واتایە بدۆزینەوە ،وشەی وەرگێڕانە ،کە گواستنەوە
و وەرگێرانی بابەتێکە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دی دەگەنێت.
www.soran.edu.iq
پێناسەی وەرگێران
بە پێی پێویستیی بابەتەکە و بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە و
دەرخستنی الیەنەکانی بە شێوەیەکی گشتی بۆچوون و
تێڕوانینی چەند زمانەوانێک لەبارەی وەرگێڕان دەخەینە ڕوو،
پاشان سەرنج و تێبینییەکانی خۆمان لەم بارەیەوە تۆمار
دەکەین:
www.soran.edu.iq
Eugene Nidaیوجین نیدا
یوجین نیدا Nidaدەڵێت « وەرگێران بریتییە لە دۆزینەوە
نزیکترین هاوتا لەو زمانەی کە وەرگێڕانی پێ دەکرێ ،لە
پێشدا لەباری واتا و لەپاشان لە باری داڕشتنی شێوازەوە».
www.soran.edu.iq
Leonard Fosterلێۆنارد فۆستەر
لێۆنارد فۆستەر Leonard Fosterدەڵێت " :وەرگێڕان
دەبێت هەر ئەو مەبەستە بگەیەنێت کە لە زمانی سەرچاوە
گەیاندوویەتی".
www.soran.edu.iq
نیومارک
Newmark
نیومارک Newmarkدەڵێت " :وەرگێران شارەزایی و
لێزانین و هەوڵدانە بۆ لێکدانەوە و گواستنەوەی پەیامێک یان
نووسراوێک لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر.
www.soran.edu.iq
صفاء خلوصی
صفاء خلوصی دەڵێت " :وەرگێران هونەرێکئ جوانە ،واتای
گواستنەوی وشە و واتا و شێوازەکان دەگەیەنێت لە زمانێکەوە
بۆ زمانێکی دی ،خوێنەری دەقە وەرگێڕدراوەکە هەست بە
ڕوونی دەقەکە بکات هەر وەک چۆن خوێنەری زمانی
سەرچاوە هەستی پێ دەکات.
www.soran.edu.iq
ئەی .ئەی .فلیگان
A. A. Philigan
ئەی .ئەی .فلیگان A. A. Philiganکە گرنگی بە
وەرگێڕانی واتایی دەدات زیاتر تا وەرگێڕانی وشەیی و دەڵێت:
" ئەگەر وەرگێران ئەرکی گەیاندنی نەبێت و نەبێتە هۆی
گەیاندنی واتا بۆ الی وەرگر هیچ نرخێکی نابێت".
www.soran.edu.iq
عبدەللا عبدالرزاق أبراهیم
عبداڵلە عبدالرزاق أبراهیم ،دەڵیت" :وەرگێڕان بریتییە
لە گواستنەوەی بۆچوون و گوتەکان لە زمانێکەوە بۆ
زمانێکی دی لەگەڵ پاراستنی ڕۆحی دەقە سەرەکییەکە"
www.soran.edu.iq
پرۆچازکا Prochazka
پرۆچازکا Prochazkaدەڵیت " :وەرگێڕان پێویستە
سەرنجی خوێنەر ڕابکێشێت ،هەروەک چۆن لە دەقی
سەرچاوە جێگەی سەرنجە"
www.soran.edu.iq
ئەو پێناسانەی خراونە ڕوو تا ڕادەیەک
زۆربەی الیەنە سەرەکییەکانی بابەتەکە
دەگرێتەوە و بیرە سەرەکییەکانی
دەردەخەن ،هەروەها بە پێی ئەم پێناسانەوە
دیارە لە کردەی وەرگێڕاندا دەبێت دوو
زمانی بنەڕەتی هەبن:
زمانی یەکەم :زمانی سەرچاوە
( )Source Languageدۆزینەوە
دەربڕینی واتا.
زمانی دووەم :زمانی ئامانج (مەبەست)
( )Target Languageشیکردنەوەی واتا
و گواستنەوەی دەقەکەیە
www.soran.edu.iq
دەقی
وەرگێڕان،
زمانی یەکەم
١
دەقی
وەرگێڕدراو،
زمانی دووەم ٢
دۆزینەوەی واتا
شیکردنەوی واتا
واتا
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان و واتاناسی
زمانەوانەکان بە گشتی لە بابەتی وەرگێڕاندا گرنگی بە واتا
دەدەن و گرنگی بە وشە نادەن ،چونکە ئەگەر وەرگێڕان
ئەرکی گەیاندنی واتای نەبێت بۆ(گوێگر یان خوێنەر) لەم
بارەدا وەرگێران هیچ نرخ و بەهایەکی نابێت ،کەواتە لێرەدا
دەکرێت بڵێین وەرگێڕان بریتییە لە گواستنەوەی واتا لە
زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر.
www.soran.edu.iq
جۆرەکانی واتا
-1واتای واتاسازی Semantic:وردبوونەوە لە واتا و ئاماژە بۆ
کراوەکان .ئەم جیاوازییەش لە هاوواتایی Synonymو هاوبێژی
Homonymدا دەردەکەوێت.
-2واتای دەوروبەر pragmatic:ئەم واتایە پێوەندی بە
دەوربەر و هەڵوێستێکی دیاری کراوەو هەیە لە وەرگێراندا.
-3واتای دەق :ئەم واتایە ڕستە و توخم و پێکهاتە بەستراوەکانی
نێو دەقە وەرگێردراوەکە دەگرێتە خۆ.
www.soran.edu.iq
پێناسەی هالیدای Hallidayبۆ وەرگێڕان
دەتوانین بە شێوەیەکی گشتی لە کۆی گشت پێناسەکان ،ئەم پێناسەیە بۆ
وەرگێڕان پەسەند بکەین ،کە گشت بنەماکانی وەرگێران بگرێتە .
هالیدای Hallidayدەڵێت:
هاوتابوونی دەق لە نێوان زمانی سەرچاوە و زمانی ئامانجدا تەنیا
هاوتابوونی شێوە (فۆرم)ی هەردوو دەقەکە لە ئاستی وشەکان و
ڕێزماندا ناوەستێت ،بەڵکو هاوتابوونەکە دەبێت هەموو ئاستەکانی نێو
دەقەکە بگرێتەوە.
www.soran.edu.iq
پرۆسەی وەرگێڕان
کەناڵ(وەرگێڕ)،
نێرەری پەیام(نووسەر)
پەیام(زانست و زانیاری و مەعریفە و فکر و کەلەپوری شارستانی)،
وەرگری پەیام (خوێنەر).
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان هونەر و زانستە
وەرگێڕان هونەرە چونکە پێویستە مەرجەکانی داهێنانی تێدا ڕەچاو
بکرێ .زانستە چونکە کۆمەڵێک مەرجی دیاریکراوی هەیە دەبێ لە
کاتی وەرگێران ڕەچاوی بکەی.
نابێ وەرگێران وەک زانستێکی پەتی و وەک هونەرێکی پەتی سەیری
بکرێ ،بەڵکو دەبێ وەک هونەرێک دابنرێ پشت بە زانست دەبەستێ و
یان زانستێکە هونەری بەکار دێنێ .زانستە چونکە دەچێتە ژێر
چاودێری کۆمەڵێک پرنسیپ و بنەمای سەرەکی ،هونەرێکە تاموچێژی
داهێنانی هەیە بە تایبەت لە وەرگێڕانی دەقی ئەدەبی.
www.soran.edu.iq
پێناسەیەکی گشتگیر بۆ وەرگێڕان
وەرگێڕان گواستنەوەی وشە نییە لە زمانی سەرچاوە بۆ زمانی ئامانج،
بەڵکو گواستنەوەی هەموو شتێکە کە لە دەقەکەدا هاتووە ،وەک
تایبەتمەندییەکانی زمانی و کولتووری و فکری و شارستانی .سەرەڕای
گواستنەوەی تاموچێژی هونەری دەقەکە ،بەبێ کەمکردن و زیادکردن و
گۆڕین و دەستکاری کردنی ،واتە ڕەچاوکردنی دەقی سەرچاوە وەک
خۆی لە زمانی ئامانج ،هەروەها پێویستە دەقی وەرگێڕدراو هەمان
تەئیسر دروست بکا الی خوێنەر وەک لە زمانی سەرچاوەدا هەیەتی.
www.soran.edu.iq
بایەخی وەرگێڕان
بایەخی وەرگێران وەک پرسێکی زمانی و مرۆیی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا بەم
شێوەیە دەردەکەوێت:
وەرگێران هەر لە دێرزەمانەوە بووە بە ڕێگەیەکی پێویست مرۆڤ بۆ
-1
تێگەیشتن لەگەڵ هاوڕەگەزەکانی خۆیدا بەکاری هێناوە ،کە هەریەکەیان بە زمانێک
دەدوێن بۆیە وەرگێڕان دیمەنێکە لە دیمەنەکانی زمان.
دیارە وەرگێرانیش لەو کات و زەمانەدا سەری هەڵداوە کە چەندەها نەتەوە و
کۆمەڵگا لە شوێنێکدا بە هەرەوەزی کاریان کردووە ،یان کۆبوونەتەوە بە تایبەتی لە
پەرستگاکاندا ،هەروەها دروستکردنی بورجی بابل و شورای چین و هەرەمەکانی
فیرعەونەکانی میسری کۆن .هەروەها لەو شوێنانەدا دیل و کرێکاری نەتەوە
جیایجیاکانی تێدا بووە ،بۆ پەیوەندیکردنی ئەو خەڵکە ەب زمان جیاوازنە پێویستی بە
وەرگێران هەبووە ،هەروەک زمانیش ڕێگەیەکە بۆ لەیەکتر گەیشتن.
www.soran.edu.iq
-2وەرگێڕان هۆیەکە یان ئامرازێکە بۆ
گواستنەوەی زانست و زانیاری و فەلسەفە و ئەدەب و
هونەر و کولتووری نەتەوەیەک بۆ نەتەوەیەکی تر.
-3ئامرازێکە بۆ ڕێکخستن و دامەزراندن و
هاوکاریکردنی پێوەندی بازرگانی و پیشەسازی و
عەسکەری و دپلۆماسی و تەکنەلۆجی نێوان دوو
دەوڵەت یان زیاتر.
www.soran.edu.iq
-4ئامرازێکە بۆ دەوڵەمەندکردنی زمان و
پێشخستنی.
لە ڕووی وشەسازی و زیادکردنی وەزیفەی زمان و
بەکارهێنانی لە بواری هەمەچەشنی و پسپۆڕی
جیاوازی زانستی و زانیاری و مەعریفەیی.
www.soran.edu.iq
-5وەرگێران هەمیشە یەکێک بووە لە هۆیەکان
کە ئادەمیزاد بەکاری هێناوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی
ڕۆشنبیری و شارستانیەتی خۆی.
-6ئامرازێکە بۆ گەیاندنی پەیامی کۆبوونەوەکان
و کۆنگرەکان و بۆ گوێگر.
www.soran.edu.iq
مێژووی وەرگێران
مرۆڤ هەر لە سەرەتاوە بایەخی بە وەرگێران داوە ،چ وەک ڕێگەیەک
بۆ حاڵی بوون لە کەسێکی دی کە زمانەکەی نازانێ و چ وەک
ئامرازێک بۆ پێشخستنی ژیانی ڕۆژانەی خۆی لەگەڵ گەالنی دی کە
زمانیان لەیەک جودایە .بەتایبەت بۆ کاروباری بازرگانی و
کۆمەاڵیەتی و ئایینی و سەربازی.
www.soran.edu.iq
بورجی بابل و چیرۆکی زمانەکان
www.soran.edu.iq
بورجی بابل لە تەورات
بە گوێرەی چیرۆکێک کە لە تەورات باسی کراوە گوایە دوای الفاوە مەزنەکە،
ڕۆلەکانی حەزرەتی نوح ،ئەو خەڵکەی کە پێکەوە بوون و بە یەک زمان قسەیان
کردووە ،لە ڕۆژهەاڵتەوە کۆچیان کردووە هاتوون بۆ دەشتی شەنعار لە باشوری
عێراق و لەوێ لە شاری بابل بورجێکیان دروست کردووە بە ڕادەیەک بڵند بووە بۆ
ئەوەی بگات بە ئاسمانەکان و تا بەسەر زەویدا زاڵ بن .خواش نەیویستوە بگەن بەو
ئاواتەیان و هەموویانی پەرتەوازە کرد بەسەر زەویدا ،ئیدی لەمەوە زمانەکان لە
یەک دوور کەوتنەوە زمانی جیاواز پەیدا بوون.
ئیدی ئەو خەڵکە بەو زمانە جیاوازە پێویستیان بە وەرگێڕ هەبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ
یەک قسە بکەن.
www.soran.edu.iq
بەردی ڕەشید Rosetta Stone
وەرگێڕان بە دوو زمان :میسری کۆن و یۆنانی
ئەم بەردە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٦پێش
میالد دەگەڕێتەوە ،لە ساڵی ١٧٩٩
لەالیەن سەربازانی فەرەنسیەوە لە
شارۆچکەی ڕەشیدی میسر دۆزرایەوە .
بە دوو زمان نووسراوە ،زمانی میسری
و زمانی یۆنانی و بە سێ خەت :
هیرۆگلیفی و دیمۆتیکی و یۆنانی.
لە ساڵی ١٨٢٢لەالیەن زانای فەرەنسی
چامپۆلیۆن کە شارەزایی لە خەتی یۆنانی
و دیمۆتیکی هەبوو توانی خەتی
هیرۆگلیفیی میسری بخوێنێتەوە ،کە بەم
دۆزینەوەیش توانرا هەموو مێژووی
شارستانیەتی کۆنی میسری بخوێنرێتەوە.
www.soran.edu.iq
مێژووی وەرگێڕان الی عەرەب
مێژووی وەرگێڕان الی عەرەب پێشینەیەکی درێژی هەیە ،هەر لە زووەوە قەبیلە
عەرەبەکان لەگەڵ نەتەوە هاوسێکانی خۆیان وەک فارس و ئارامی و ڕۆمانی و
حەبەشی پەیوەندی بازرگانی و ئابوریان هەبووە .کەئەمەش لە ڕێی وەرگێڕانەوە
ئەنجام دراوە.
دوای هاتنی ئیسالم و باڵو بوونەوەی دینەکە کاری وەرگێڕان برەوی زیاتر بوو.
ئەو نامانەی کە پێغەمبەر بۆ مەلیکەکانی ئەو سەردەمەی دەنارد کە داوای لێدەکردن
باوەڕ بە دینی ئیسالم بێنن ،هەڵبەت ئەو نامانە بە زمانی ئەو فەرمانڕەوایانە
نووسراون یانیش تەرجەمە کراون.
هەڵکەوتنی جیهانی ئیسالم لە نێوان ڕۆژهەاڵت و ڕۆژئاوا ،شوێنەکەی بایەخێکی
یەکجار زۆری هەبوو ،چونکە لە هەردوو الوە تێکەڵ بە شارستانیەتە کۆنەکانی ئەو
ناوچانە بوو کە یۆنانی و هیندی و فارسی و میسری کۆن بوو.
www.soran.edu.iq
هاتنی کاغەز بۆ جیهانی ئیسالم
سەدەی هەشتەم تا یازدەمی میالدی سەردەمێکی زۆر گرنگی چااڵکی وەرگێران بوو
لە جیهانی ئیسالم ،ئەمەش بەهۆی هاتنی کاغەز بوو لەو سەردەمە بۆ جیهانی ئیسالم
دوای داگیرکردنی سەمەرقەند لە ساڵی ٧٠٤ی میالدی ،کە لەوێشەوە لە چینەوە
دەهات.
هاتنی کاغەز کولتووری زمانی عەرەبی لە زمانی زارەکییەوە کرد بە زمانی
نووسین ،بەمەش چااڵکی وەرگێران زیاتر بوو چونکە زمانێکی نووسینی
پێشکەوتوو هاتە ئاراوە.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان کە لە سەردەمی ئەمەوییەکانەوە دەستی پێکرد تا لە
سەردەمی عەباسییەکان بە تایبەتی لە سەردەمی خەلیفە مەئمون
گەیشتە لووتکە ،کە سەردەمی ئەو بە سەردەمی زێڕینی
وەرگێڕان دادەندرێ.
مەڵبەندی ئەم چااڵکییەی وەرگێران شاری بەغدا بوو.
وەرگێڕانەکانیش لە زمانانی سانسکریتی و فارسی و سریانی و
یۆنانی و ئارامی و زمانانی دی بوو.
www.soran.edu.iq
ئەو بابەتانەی کە وەردەگێران ئەمانە بوون :ماتماتیک،
فەلەکناسی ،فەلسەفە ،مەنتیق و دەرمان ،کیمیا ،سیاسەت،
..هتد .بەاڵم کەمتر بەالی ئەدەبیاتدا دەچوون ،ئەمەش
زیاتر بەهۆی ئەوە بوو کە ئەو ئەدەبیاتە کۆمەڵیک
ئەفسانەی تێدا بوو لەگەڵ ڕێنماییەکانی دینی ئیسالم دژ
دەوەستا ،لەالیەکی دی عەرەب خۆیان سامانێکی
دەوڵەمەندی ئەدەبییان هەبوو ،بۆیە زۆر خولیای ئەدەبی
یۆنانی نەبوون.
بزاڤی تەرجەمە لەو سەردەەمە لەالیەن حکومەت و
دەزگایەکی تایبەتەوە پشتگیری لێ دەکرا و کۆمەکی دارایی
تایبەتی بۆ تەرخان دەکرا.
www.soran.edu.iq
بزاڤی وەرگێڕان لە جیهانی ئیسالم
www.soran.edu.iq
وەرگێران لە سەردەمی ئەمەویدا
( ٦٦١م – ٧٥٠م)
لە نیوەی دووەمی سەدەی هەشتەمی میالدی ،ئیمپراتۆریەتی ئیسالم کۆمەڵێک
پێشکەوتنی بەرچاو و گرنگی بە خۆیەوە بینی وەک دامەزراندنی سیستەمی پۆست و
لێدانی پارە ،بەاڵم لە هەموو گرنگتر چەسپاندنی زمانی عەرەبی بوو وەک زمانی
ڕەسمیی ئیدارە کە لە دیمەشق جێگەی زمانی یۆنانی گرتەوە و لە عێراق و
هەرێمی ڕۆهەاڵتیش زمانی پەهلەوی و لە میسریش جێگەی زمانی قیبتی.
www.soran.edu.iq
دەوڵەتی ئەمەوی
www.soran.edu.iq
ئەم سەردەمە بە یەکەم قۆناغی وەرگێران دادەندرێ لە
مێژووی ڕۆژهەاڵتی ئیسالمدا و یەکەم بزووتنەوەی
وەرگێڕان لەو سەردەمەدا دەستی پێکرد ،هەرچەندە لەم
ماوەیدا وەرگێرانەکان زۆر سادە و ساکار بوون ،بەاڵم بە
بەردی بناغەی وەرگێران دادەنرێت.
لە کتێبی (الفهرست) دانراوی (أبن الندیم) دا هاتووە کە میر
خالید ،کوڕی دووەم خەلیفەی ئەمەوی ،یەکەم کاری
تەرجەمەی ئەنجام دا لە زمانەکانی یۆنانی و قیبتییەوە .هەر
لەو کتێبەدا هاتووە کە یەکەم کاری تەرجەمە کە ئەنجام درا
کتێبێک بوو لەبارەی کیمیاوە ،چونکە خالید پێی وابوو
دەکرێ مەعدەن بکرێ بە زێر.
www.soran.edu.iq
ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەوەیە کە تەرجەمە لەو
سەردەمە زیاتر لەبارەی دەرمان و ئەستێرەناسی و
کیمیا بوو .ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە لەسەردەمی
مەروان زمانی ئیدارە کرا بە عەرەبی و ئەم گۆڕینەش
سەرەتایەک بوو بۆ وەرگێرانی هەموو ئەو بەڵگانەی
کە لەبواری ئیدارە بەکار دەهاتن.
دەکرێت بڵێین کردەی وەرگێران لەو ماوەیەدا زیاتر
لەمەڕ بابەتی وەک کیمیا و پزیشکی بوو و گرنگیان
بە مەنتیق و دەروونناسی نەدەدا ،چونکە پێویستی
مرۆڤ بە تایبەتی لەالیەنی تەندروستی وای دەخواست
دەقی پزیشکی وەرگێڕنە سەر زمانی عەرەبی هەر
بۆیە پێویستیان بە بابەتی مەنتیق و فەلسەفە نەبووە.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان لەسەردەمی دەوڵەتی عەباسی
(٧٥٠م – ١٢٥٨م)
ئەگەر سەردەمی ئەمەوی پێکهاتەی لە ڕووی نەتەوەییەوە عەرەبی بوو بەاڵم
سەردەمی خەالفەتی عەباسی پێکهاتەی زیاتر نێونەتەوەیی بوو ،نەتەوەی عەرەب
تەنها بەشێک بوو لەو پێکهاتەی کە واڵتیان بەڕێوە دەبرد .لەو سەردەمە ناوی
عەرەب هەر بەوانە نەدەگوترا کە لە ڕووی ئەتنکییەوە عەرەب بوون ،هەر بۆیە کە
دەگوترێ فەلسەفەی عەرەبی ،دەرمانسازی عەرەبی.. ،هتد ئەو کارانە مەرج نییە
عەرەبێک ئەنجامی دابێت کە لە جەزیرەی عەرەبییەوە هات بێت.
لە چەند بوارێک وەک دینناسی و شەرعناسی و زمانەوانی عەرەب تیایدا بااڵ دەست
بوو بەاڵم بە گشتی لە بوارەکانی دی زۆربەیان فارس و سریانی و جولەکە بوون چ
وەک وەرگێڕان و چ وەک نووسین .فارسەکان ڕۆلێکی بەرچاویان هەبووە لە
پێشخستنی کۆمەڵگەی موسڵمانان لە ڕووی فەرهەنگییەوە.
www.soran.edu.iq
دەوڵەتی عەباسی
www.soran.edu.iq
خانەی حیکمەت (دار الحکمة)
خەلیفەی دووەمی عەباسی خەلیفە مەنسوور(٧٧٥ – ٧٥٤م) ،پشتگیری وەرگێران
دەکا و دەزگایەکی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە دادەمەزرێنی ،دوای ئەوە خەلیفە الرشید
یش بە هەمان شێوە پشتگیری وەرگێران دەکا .بەاڵم خەلیفە مەئمون لە هەمووان زیاتر
لەم بوارە کاری کردووە ،لە ساڵی ٨٣٠میالدی گرنگترین دەزگای فەرهەنگی
دامەزراند بە ناوی (دارالحکمة) لە بەغدا کە تایبەت بوو بۆ وەرگێران و لە هەمان
کاتدا ئەکادیمیایەک بوو بۆ لێکۆڵینەوە و کتێبخانەش بوو ،لەم خانەیە ٦٤وەرگێر
هەبوو ،کە وەرگێڕانیان لە زمانەکانی وەک یۆنانی و سریانی و فارسی و سانسکریتی
و ئارامی بۆ زمانی عەرەبی ئەنجام دەدا.
لەم سەردەمە ژمارەیەکی زۆر لە کتێب لە هەموو بوارێک وەرگێرانە سەر زمانی
عەرەبی .بۆ نمونە کتێبی جوغرافیای پەتلیمۆس چەند جارێک بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە،
یان ڕاستەخۆ لە یۆنانییەوە یانیش لە ڕێی زمانی سریانییەوە ،زمانی سریانی کە زمانی
دینی مەسیحییە نەستۆرییەکان بوو.
www.soran.edu.iq
خانەی حیکمەت
www.soran.edu.iq
دەستنووسێکی خانەی حیکمەت کە تەرجەمەی عەرەبی
کراوە
www.soran.edu.iq
کتێبەکانی یۆنانی لەبارەی فەلسەفەی ئەخالق ،کە لە کتێبی ئەخالقی
ئەرستۆوە دەست پێ دەکا ،یەکەم تەرجەمە بوو لەم بوارە و بنچینەی
زانستی ئەخالقی دامەزراند .کتێبی سندباد لەالیەن محەمەد کوڕی ئیبراهیم
فەرزای کرا بە عەرەبی کەلە زمانی هیندییەوە وەرگێڕا بوو.
لەو سەردەەمە عەرەبەکان کتێبێکی زۆریان لە زمانی یۆنانییەوە بۆ عەرەبی
وەرگێرا بە تایبەت لە بواری زانست و فەلسەفە ،بەاڵم کەمتر ئاوڕیان لە
شیعر و درامای یۆنانی دایەوە.
www.soran.edu.iq
لەالیەکی دیکەوە ،بۆ ئەدەبیات زمانی فارسی بەرهەمێکی زۆری
ئەدەبی هەبووە .هیندستان ،واڵتیك بوو سەرچاوەیەکی گرنگ بوو بۆ
ئەدەبیاتی حیکمەت و ماتماتیک ،زۆر بەرهەمی فارسی سەرچاوەکەی
دەگەڕێتەوە بۆ هیند .وەک کتێبی هەزار و یەک شەو ،کەلیلە و دمنە ،کە
ئەمانە لەسەر بنچینەی تەرجەمەیەکی فارسی ناوەڕاست هاتووە ،کە
ئەویش لە سەرچاوەیەکی سانسکریتییەوە وەرگیراوە.
44
www.soran.edu.iq
کتێبی کەلیلە و دمنە تەرجەمەی فارسی
www.soran.edu.iq
حونەین بن ئیسحاق
یەکێک لە گرنگترین وەرگێڕەکانی ئەو
سەردەەمە :کەسێکی مەسیحی سریانی بوو بە
ناوی حونەین بن ئیسحاق کە بە میری
وەرگێڕەکان ناسراوە ،خەلیفە مەئمون بە زێر
نرخی وەرگێڕانەکانی بۆ دەدا ،ئەو کتێبانەی
دەکێشا و لەبەرامبەری زێری وەردەگرت.
حونەین بن ئیسحاق نزیک بە ١٠٠
دەستنوسی بۆ سریانی تەرجەمە کردووە٣٩ ،
دەستنووسی بۆ عەرەبی تەرجەمە کردووە،
کە کارەکانی ئەرستۆ و ئەفالتون و پەتلیمۆس
بوو.
www.soran.edu.iq
میتۆدەکانی وەرگێڕان لەسەردەمی عەباسییەکان
لەو سەردەمە دوو میتۆد بۆ وەرگێران ڕەچاو دەکرا ،بۆ نمونە یوحەننا ئیبن
ئەلبەتریق وەرگێرانی وشە بە وشەی دەکرد ،واتە بۆ هەر وشەیەکی یۆنانی
وشەیەکی عەرەبی ،ئەگەر نەبوایە هەر یۆنانییەکە بەکار دەهات .ئەم میتۆدە
سەرکەتوو نەبوو هەر بۆیە دواتر لەسەر داواکاری خەلیفە مەئمون ،حونەین
بەکارەکانی بەتریقدا چووەوە ،چونکە حونەین پشتی بە تەرجەمەی واتایی دەبەست،
بۆیە کارەکانی ئەو سەرکەتوو بوو ،کە ماناکەی بە جوانی دەگوێزایەوە بەبێ
تێکچوونی ماناکەی لە زمانی ئامانج.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕانی کتێبێک لە بارەی پزیشکی
لە سریانییەوە بۆ عەرەبی لەالیەن
حونەین بن ئیسحاق
www.soran.edu.iq
دەستنووسی کتێبێکی وەرگێڕاو
لەبارەی پزیشک
www.soran.edu.iq
سەردەمی زێرێنی وەرگێران
لە سەردەمی زێڕینی وەرگێران لە ژێر حوکمڕانی عەباسییەکان
سەردەمێکی نووسین و لێکۆڵینەوەی بە دوای خۆی هێنا لە بواری
ئەستێرەناسی ،کیمیا ،جوغرافیا ،زمانناسی ،دینناسی و فەلسەفە .وەک
نووسینەکانی ئیبن سینا و تەبەری و ڕازی کە هەرسێکیان بە ڕەچەڵەک
فارس بوون ،کە لە نووسینەکانیان بۆچوون و ڕەخنەی خۆیان لە سەر
سەرچاوە یۆنانییەکان نووسیوە وەک نووسینەکانی ئەرەستۆ ،کەئەمەش
لە ئەنجامی وەرگێرانی بەرهەمە فکرییەکانی یۆنانی بوو ئەم بزووتنەوە
فکرییە بەرهەم هات.
لە بارەی نووسینەکانی ئیبن ڕوشد و فەیلەسوفی جولەکە موسا ئیبن
مەیمون بە هەمان شێوە کارە وەرگێڕاوەکان ڕۆلێکی بەرچاوی هەبوو لە
نووسینەکانین.
www.soran.edu.iq
رۆلی وەرگێران لە پێشخستنی
هەموو بوارەکانی زانست
لە جیهانی ئیسالم
www.soran.edu.iq
(المدرسة المستنصریة)
لە بەغدا
www.soran.edu.iq
چااڵکی وەرگێڕان لە جیهانی ئیسالم
و تەئسیری بۆ سەر ئەوروپا
ئەم گەشانەوە گەورەیەی مەعریفە و زانست لە جیهانی ئیسالم لە سەدەی دەیەم و
یازدەم رووی دا دواتر ئەمانە دەگوێزرێتەوە بۆ ڕۆژئاوا و تەکانێکی گەورە بوو بۆ
پێشخستنی هەموو لقەکانی زانست و مەعریفە ،ئەگەر ئەو پێشکەوتنە لە
سەردەمی عەباسییەکان لە جیهانی ئیسالم نەبوایە بێگومان ئەو پێشکەوتنەش لە
ئەوروپا نەدەهاتە ئاراوە.کە بێگومان ئەمەش بە هۆی کاری وەرگێرانەوە بوو.
کەواتە وەرگێران تەئسیرێکی گەورەی هەبووە لەسەر پێشخستنی چااڵکی ڕۆشنبیری
و فەرهەنگی لە مێژوو ،نەک هەر بۆ جیهانی ئیسالم بەڵکو بۆ هەموو جیهان بە
گشتی.
www.soran.edu.iq
ئاوابوونی خۆری وەرگێڕان لە
جیهانی ئیسالم
ئەم پێشکەوتنە شارستانییە لە
جیهانی ئیسالم تا سەی دوازدەم
بەردەوام دەبێ ،تا هاتنی
مەغۆلەکان بە سەرکرادیەتی
هۆالکۆ و هێرشکردنیان بۆ سەر
بەغدا لە ساڵی ١٢٥٨شارەکە
وێران دەکەن و خەلیفە دەکوژن و
کوشتارێکی بێ ئامانی خەڵکەکەی
دەکەن .ئیدی بەم شێوە کارەستبارە
شارستانیەتی ئیسالم کۆتایی دێ و
چااڵکی وەرگێرانیش نامێنێت.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان الی ئەوروپییەکان
دوای ڕووخانی دەوڵەتی عەباسی و نەمانی ئەو شارستانیەتە گەشاوەیە ،بۆشاییەکی
شارستانی و فەرهەنگی لە جیهانی ئیسالم دروست بوو.
دواتریش خاچپەرستەکان لە کۆتایی سەدەی یازدەوە تا سەدەی سێزدەهەم لە
ئەوروپاوە هێرشیان هێنایە سەر جیهانی ئیسالم بۆ داگیرکردنی فەلەستین.
ئەم هێرشە هەرچەندە کۆمەڵێک ئامانجی سیاسی و دینی و کولتووری هەبوو ،بەاڵم
لەهەمان کاتدا ئەوروپا و جیهانی ئیسالم بەیەک ئاشنا دەکات و تێکەاڵوی دروست
دەکات.
www.soran.edu.iq
باڵوبوونەوەی شارستانیەتی
ئیسالم بە ئەوروپا
لەو سەروبەندە کتێبە وەرگێڕاوەکانی عەرەبی بەدەستی ئەوروپییەکان
دەکەوێت و جارێکی دی دەست بە وەرگێرانی دەکەن بۆ زمانی التینی
و زمانەکانی دیکەی ئەوروپی ،وەک کتێبەکانی ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا
و غەزالی و ڕازی.
www.soran.edu.iq
باڵوبوونەوەی شارستانیەتی ئیسالم
لە ڕێی ئیسپانیا
لەالیەکی دیکەوە لە ئیسپانیا کە تا کۆتایی سەدەی پازدەهەم لە ژێر دەستی
موسڵمانەکان بوو ،لە سەدەی یازدەم باشووری ئیسپانیا مەڵبەندێکی گرنگی
باڵوکردنەوەی زانیاری و مەعریفە و زانست بوو .لەو سەروبەندە بە هۆی نزیکی
جوگرافی موسڵمانەکان لەگەڵ ئەوروپا ،گەلێک لەم کتێبانە کە لەالیەن زانا و
هزرڤانانی موسڵمان بەرهەم هات بوون جارێکی دی تەرجەمەی زمانەکانی
ئەوروپی کرایەوە ،کتێبەکانیش لەمەڕ ئەم بابەتانە بوون ( گەردوونناسی و
فەلەکناسی و دەروونناسی و جوگرافی وپزشکی و ماتماتیکی و ئەدەبیات) بوون.
www.soran.edu.iq
وەرگێران لە سەردەمی ڕێنیسانس
و چاکسازی دینی
لە ئەوروپا هەتا سەردەمی ڕێنیسانس ڕۆشنبیران و نووسەران بە التینی و یۆنانی
دەیانووسی و دەیانخوێندەوە .بەتایبەت التینییەکە زمانی هاوبەشی ئەوروپا بوو .لە
پێش ئەو سەردەمە کارێکی وەرگێرانی ئەوتۆ لەئەوروپا نەبووە.
لە سەردەمی ڕێنیسانس شەپۆلێکی وەرگێران لە ئەوروپا دەستی پێکرد
وەرگێرانەکان زیاتر لە یۆنانییەوە بوون .لە سەدەی شازدەمی میالدی بزاڤێکی
چاکسازی دینی لە ئەڵمانیاوە سەری هەڵدا بە ناوی پرۆتێستانت کە بە هەموو
ئەوروپا باڵو بووەوە.
www.soran.edu.iq
مارتن لوثەر Martin Luther
( )١٥٤٦-١٤٨٣
کەنیسە لەو سەردەمە ڕێگەی نەدەدا خەڵککە بە
زمانی خۆیان ئینجیل بخوێننەوە ،دەبوایە بە
التینی بخوێنرێتەوە .لەم سەروبەندە مارتن لوثەر
( ) ١٥٤٦-١٤٨٣Martin Lutherکە ڕابەری
ئەم چاکسازییە دینیەی دەکرد ،ئینجیلی لە
یۆنانییەوە بۆ زمانی ئەڵمانی بااڵ تەرجەمە کرد
و ئەم وەرگێرانەی وەک چەکێک دژ بە
کەنیسەی ڕۆمانی بەکار هێنا .دواتر هەر ئەم
وەرگێڕانە بوو بە سەرەتایەک بۆ گەشەکردن و
پەیدا بوونی زمانی ستانداردی ئەڵمانی.
www.soran.edu.iq
ڕێنیسانس Renaissance
ڕێنیسانس :ئەو سەردەمەیە لە مێژووی ئەوروپا لە نێوان سەدەی چواردەم تا حەڤدەم
کە تیایدا هونەر و ئەدەب و فکری کۆنی یۆنانی جارێکی دی دۆزرایەوە و
ڵێکۆڵینەوەی لەسەر کرا ،جارێکی دی بوژانەوە لە هەموو بوارەکان دەستی
پێکردەوە.
لەو سەردەمە بێگومان وەرگێران ڕۆلێکی گەورەی هەبوو بۆ گواستنەوەی فکری
یۆنان بۆ زمانە نوێیەکانی ئەوروپا.
www.soran.edu.iq
جێفری چۆسەر Geoffrey
١٤٠٠-١٣٤٣ Chaucer
Geoffrey
چۆسەر
جێفری
١٤٠٠ -١٣٤٣Chaucerشاعیر و
وەرگێڕ بوو ،کۆمەڵێک وەرگێرانی
هەیە بۆ زمانی ئینگیلیز وەک The
Book of Duchessبەاڵم لە
هەمووی گرنگتر ئەوەیە چۆسەر تەنها
بە ئینگلیزی دەنووسی کە ئەمەش بووە
هۆی چەسپاندنی زمانی ئینگلیزی وەک
زمانی ئەدەبی و زمانی نووسین بۆ
بەریتانیا.
www.soran.edu.iq
ئەتینە دۆلێت
١٥٤٦-١٥٠٩ Etienne Dolet
هەر لە سەدەی شازدەم وەرگێران لە
فەرەنسا بە شێوەیەکی فراوان دەستی
پێکرد ،ئەمجارە لە وەرگێرانی کتێبی
کتێبی ئەدەبی.
بۆ
دینییەوە
ئەو
وەرگێڕی
بەناوبانگترین
سەردەمە لە فەرەنسا ئەتینە دۆلێت
١٥٤٦ -١٥٠٩ Etienne Dolet
بوو .کۆمەڵیک کتێبی لە یۆنانی و
التینییەوە بۆ فەرەنسی وەرگێرا ،لە
سەر وەرگێڕانەکانی دوچاری زیندان
و ئەشکەنجە دەبێتەوە ،تا لە تەمەنی
٣٧ساڵی بە هۆی وەرگێڕانەوە لە
سێدارە درا.
www.soran.edu.iq
جۆن درایدن
١٧٠٠-١٦٣١John Dryden
جۆن درایدن John Dryden
١٧٠٠ -١٦٣١شاعیر و گەورە
وەرگێری ئینگلیز ،لە سەدەی حەڤدەم
ژیاوە ،کۆمەڵیک کتێبی زۆر گرنگی
بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕاوە .وەک
وەرگێرانی شیعرەکانی هۆراس و
ئۆڤیدۆس ،بەاڵم لە هەمووی گرنگتر
وەرگێرانی شیعرەکانی گەورە
شاعیری ڕۆمانی ڤیرگیل بوو لە
ساڵی ١٦٩٧بە ناونیشانی کارەکانی
ڤیرگیل.
www.soran.edu.iq
کارەکانی ڤیرگیل
www.soran.edu.iq
دەرکەوتنی چاپخانە لە ئەوروپا
داهێنانی چاپخانە لەالیەن جۆهانس گوتێنبێرگ
Johannes Gutenbergلە ساڵی ١٤٣٩
دەستپێکی شۆڕشێکی گەورەی فەرهەنگی بوو لە
هەموو بوارەکانی ژیانی ئەوروپا و جیهان .کتێب بە
ژمارەیەکی زۆر کەوتە بەر دەستی خەڵک ،زانیاری و
زانست بە شێوەیەکی فراوان بەناو خەڵکدا باڵو
بووەوە ،کە ئەمەش گۆڕانی فکری گەورەی هێنایە
کایەوە ،هەڕەشەی لە دەسەاڵتی سیاسی و دینی کرد،
هەستی نەتەوایەتی بە ئەوروپا باڵو بووەوە ،لەهجە
زارەکییەکانی ئەوروپا بوون زمانە نەتەوەییەکان و
زمانی التینی پاشەکەشەی کرد ،لەپاڵ هەموو ئەمانە
چااڵکی وەرگێرانیش گەشەی کرد.
www.soran.edu.iq
باڵوبوونەوەی چاپخانە لە ئەوروپا
www.soran.edu.iq
ولیام کاکستۆن
١٤٩٢ -١٤١٥William Caxton
ولیام کاکستۆن William Caxton
() ١٤٩٢-١٤١٥نووسەر و وەرگێری بە
ناوبانگی ئینگلیز ،یەکەم کەس بوو کە
چاپخانەی هێنایە بەریتانیا کاری چاپەمەنی
کرد .نزیک بە ٢٦کتێبی بۆ ئینگلیزی وەرگێڕا
و چاپ و باڵوی کردەوە .هێنانی چاپخانە بۆ
بەریتانیا هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ
و بە
ئینگلیزی
زمانی
پێشخستنی
ستانداردکردنی لەهجەی لەندەن ،هەروەها
هاندەرێک بوو بۆ زیادکردنی چااڵکی
وەرگێڕان.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان الی کورد
مێژووی وەرگێران الی کورد ئاسۆیەکی تەمومژاوی لێڵی
هەیە ،چونکە ئێمە هیچ تێکستێکی وامان نییە ،نیشان بدات کە
کورد لە مێژووی کۆن کاری وەرگێرانی کرد بێ.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بنچینە و سەرچاوەی زمانی
کوردیش تا ئێستا ڕوون نییە و مشتومڕ و بیروڕای جیاوازی
لەسەرە ،تا ئێستا بە تەواوەتی ئاشکرا نەبووە کە زمانی
کوردی بۆ کام لە زمانە کۆنەکانی ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە.
ئەوەی تا ئێستا زۆرینەی زانایان و مێژوونووسان لەسەری
ڕێک کەوتوون ئەوەیە کە کورد لە نەوەی مادەکانن و زمانی
مادەکانیش هەمان زمانی ئاڤێستای دینی زەردەشتی بووە.
www.soran.edu.iq
کاردۆخییەکان و ئاناباس Anabase
کۆنترین سەرچاوە بۆ یەکمجار لە مێژوودا ئاماژەی بە وەرگێڕانی زمانی
کوردی بۆ زمانێکی بێگانە کرد بێت ،کتێبەکەی فەیلەسوف و مێژوونوووسی
یۆنانی (زەینەفۆن)ە بە ناوی ئاناباس Anabaseکە ٤٠١ساڵ پێش لە
دایکبوونی مەسیح نووسراوە .ئەم فەیلەسوفە ڕابەرایەتی ١٠هەزار سەربازی
یۆنانی دەکا کە لەالیەن کورشی فارسەوە بەکرێ گیرا بوون بۆ شەڕی
برایەکەی ئەردەشێری دووەم کە پاشای ئێران بوو ،بۆ ئەوەی جڵەوی
فەرمانڕەوایی لە براکەی وەرگرێت و بە خۆی ببێ بە فەرمانڕەوا .لەکاتی
گەڕانەوەی ئەم ١٠هەزار سەربازە بە ناوچەی کاردۆخییەکان تێپەڕ دەبێ و
لەگەڵیان توشی پێکدادان دەبن .زەینەفۆن کاتێک دەگاتە ناو کاردۆخییەکان
ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چەکدارە یۆنانییەکان لە ڕێگای وەرگێڕێکەوە قسەیان
لەگەڵ کاردۆخییەکان کردوو.
.
www.soran.edu.iq
نەخشەی ناوچەی کاردۆخییەکان
زەینەفۆن وەرگێڕێکی زمانی لەگەڵ
خۆی برد بۆ الیان ،بۆ ئەوەی شەڕەکە
ڕابگرێت و ئاشتی بەرقەرار ببێت.
هەروەها داوای الشە کوژراوەکانیش
لێیان کرد کاردۆخەکان ڕایان گەیاند ،کە
الشەی کوژراوەکان بەو مەرجە
دەدەنەوە ئەگەر ئەوانیش دەست لە
سوتاندنی خانووەکانیان هەڵگرن
www.soran.edu.iq
زەینەفۆن و نەخشەی تێپەڕینی
١٠هەزار سەربازەکەی بە کوردستان
www.soran.edu.iq
ئەم شاهێدییەی زەینەفۆن چەند
گریمانەیەکمان بۆ ڕوون دەکاتەوە:
-1کاردۆخییەکان ،یان کورد هەر لە و سەردەمەوە
زمانێکی تایبەتی خۆیان هەبووە.
-2کورد لەو سەردەمەشدا وەک ئێستا لە ڕێگەی
وەرگێڕەوە لەگەڵ نەتەوەکانی تردا پەیوەندییان کردووە.
-3زمانی کاردۆخییەکان زمانێکی تا ئەو ڕادەیە سەربەخۆ
باڵو بووە ،کە الی خەڵکی بێگانە (یۆنانییەکان) الی
نەتەوەکانی دراوسێ (فارس) قسەی پێ کرێت و تەرجەمەی
پێ بکرێت.
www.soran.edu.iq
سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی
ڕەنگە کۆنترین تێکستێکی کوردی تەرجەمە کرابێ بۆ زمانێکی دی
لەالیەن گەڕیدەی تورک (ئەولیا چەلەبی) بوو بێ .چەلەبی لە
سیاحەتنامەکەی بۆ ناساندنی زمانی کوردی بە تورکان ،چەند
ڕستەیەکی کوردی کردۆتە تورکی ،ڕستەکان هی زمانی نووسین نین،
بەڵکو زمانی قسە کردن و بایەخێکی ئەدەبی ئەوتۆیان نییە ،تەنها بەڵگە
نامەیەکی زمانەوانین .بەم شێوەیە ئەم چەند دێرە کەمەی نێو کتێبەکەی
ئەولیا چەلەبی لە ساڵی ١٦٥٥دا دەبێتە یەکەم تێکستی وەرگێردراو لە
کوردییەوە بۆ زمانی بێگانە و چاپکرا بێ.
www.soran.edu.iq
سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی
www.soran.edu.iq
کورد تا سەدەی نۆزدەم وەرگێرانی
نەبووە
کەواتە ،لەمێژووی ئەدەبی کۆنی کوردیدا مەگەر زۆر بە دەگمەن دەنا تا
ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم هیچ سەرەتایەکی وەرگێڕان لە زمانی
کوردییەوە بۆ بێگانە و بە پێچەوانەوە بە دی ناکرێت ،ئەمەش بە
پێچەوانەی گەالنی تری وەک عەرەب ،تورک ،ئەرمەن و فارس کە
هەر لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە جموجۆڵی وەرگێڕانیان لەال پەیدا بووە.
www.soran.edu.iq
هۆکارەکانی نەبوونی وەرگێڕان الی کورد چین؟
گەلی کورد هیچ پێوندییەکی سیاسی و دپلۆماسی و شارستانێتی
-1
ڕاستەوخۆی لە ڕێگای دەوڵەت و نەتەوەکانی ترەوە نەبووە ،ڕۆشنبیر و
نووسەرانی کورد لە چوارچێوەی واڵتی خۆیان نەچوونەتە دەرەوە تا
زمانێکی بێگانە فێر ببن و لە بایەخی وەرگێڕان و فەرهەنگی
وەرگێڕدراوی میللەتان بگەن.
کورد دەوڵەتی خۆی نەبووە تا وەزارەت و دەزگاکانی
-2
فەرهەنگ و ڕاگەیاندن و خوێندن بایەخ بە زمانی کوردی و چااڵکی
کردەی وەرگێڕان بدات.
www.soran.edu.iq
-3کورد بە درێژایی سەدە کۆنەکان زۆربەی
جاران بە زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی
نووسیویەتی و خوێندویەتی و بەڕێوەبردنی کارەکانیان
هەر بەم زمانە بێگانانە بووە و زمانی خۆی لێ قەدەغە
کراوە.
-4نەبوونی چاپخانە و قوتابخانە لە کوردستاندا کە
بووەتە الوازی ئاستی نووسین و خوێندن.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان لە زمانی کوردی بۆ زمانی
بێگانە
قۆناغی یەکەم :قۆناغی ڕۆژهەاڵتناسەکان:
ڕۆژهەاڵتناسەکان و ئەوروپییەکان لە پێشترین ئەو کەسانەن کە بەرهەمیان لە
زمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی خۆیان ئەمەش لەبەر ئەوەی
ئەوروپییەکان بە تایبەتیش سیاسەتمەدارەکان و مسیۆنێرەکان لەسەدەی نۆزدەهەم بەم
الوە ویستویانە پێش ئەوەی دەسەاڵتیان بەسەر کوردستاندا بسەپێنن،
تایبەتمەندییەکانی نەتەوەکە وەک زمان و دابونەرتی و پێکهاتی کۆمەاڵیەتی بناسن.
www.soran.edu.iq
دەقە وەگێڕدراوەکان لە زمانی کوردییەوە بۆ
زمانی بێگانە چین؟
سەفەرنامەکەی ئەولیا چەلەبی لە ساڵی ١٦٥٥چەند ڕستەیەکی
-1
کوردی وەرگێراوەتە سەر زمانی تورکی.
کتێبێکی کوردناسی ئیتاڵی (گارزۆنی – ) Garzoni
-2
٢٨٧الپەڕەیە بریتییە لە کورتەیەکی ڕێزمانی کوردی و فەرهەنگێکی
ئیتاڵی – کوردی لە نێو کتێبەکەیش هەندێ ڕستە و دەستەواژەی کوردی
وەرگێڕدراوە و تێکستەکانیش بە زمانی کوردی (دیالێکتی کرمانجی
باکوور) نووسراون و کراون بە ئیتاڵی.
www.soran.edu.iq
ماوریزۆ گارزۆنی و یەکەمین
کتێبی ڕێزمانی کوردی بە ئیتاڵی
www.soran.edu.iq
-3وەرگێڕانی مەموزینی مەال محمودی
بایەزیدی بۆ زمانی فەڕەنسی چیرۆکی
مەموزین بە دیالێکتی کرمانجی لەالیەن مەال
مەحمودی بایەزیدەوە نووسراوە پاشان لەالیەن
ڕۆژهەاڵتناس (ژابا) خراوەتە سەر ئەلفوبێی
التینی و بۆ زمانی فەرەنسی وەرگێردراوە و لە
ساڵی ١٨٥٦چاپ کراوە.
www.soran.edu.iq
ژابا زۆربەی بەرهەمەکانی مەال مەحمودی بایەزیدی
وەرگێڕاوەتە سەر چەند زمانێک.
www.soran.edu.iq
-١کتێبی (تاریخی جدیدی کوردستان) لە ١٨٥٨ – ١٨٥٧
نووسراوە بۆ زمانی فەرەنسی وەرگێردراوە.
-٢پەندی پێشینان لە ساڵی ١٨٥٠نووسراوە و لە ساڵی
١٨٦١کراوە بە ڕووسی.
83
www.soran.edu.iq
-3چیرۆکی لەیال و مەجنوونی لەساڵی
١٨٥٩کراوە بە زمانی فەرەنسی.
-4عادات و ڕسوماتنامەی ئەکرادییە
ئسووڵی نیزاماتی کرمانجی لە ساڵی ١٨٥٩
نووسراوە لە ساڵی ١٨٦٨لەالیەن ژابا کراوە
بە فەرەنسی .بەاڵم لە ساڵی ١٩٦٣لەالیەن
ڕۆدینکۆوە کراوە بە ڕووسی.
www.soran.edu.iq
قۆناغی دوەم :قۆناغێکی نوێ
قۆناغی نوێی وەرگێڕان لە ساڵی ١٨٩٨لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم ڕۆژنامەی
کوردی (کوردستان )١٩٠٢-١٨٩٨ئەم قۆناغە لە ئەدەبی کوردیدا بەوە دەناسرێتەوە
کە نووسەر و ڕووناکبیرانی کورد پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەسەتەمبوڵ
و قاهیرەوە ،لەگەڵ ئەدەبیاتی ڕۆژئاوا و شارستانیەتی ئەوروپا دروست دەکەن.
زۆربەی نووسەر و ڕوناکبیرانی کورد خۆیان فێری زمانە ڕۆژئاواییەکان بە تایبەت
(ئینگلیزی و فەڕەنسی و ڕووسی) دەکەن .ئەمەش بۆ چااڵکی وەرگێڕان هۆکارێکی
بنەڕەتی بوو.
www.soran.edu.iq
نیشانەکانی وەرگێڕان لەم قۆناغە
نوێیەدا کامانەن؟
-1لەباری چەندێتییەوە دەقە وەرگێڕدراوەکان کەم بوون،
بەاڵم لەباری چۆنیەتییەوە بە پێی پێویست نەبووە.
-2زۆربەی دەقە وەرگێڕدراوەکان لە گۆڤاری و
رۆژنامەکاندا باڵو کراونەتەوە ،نەک بە کتێب.
www.soran.edu.iq
-3هیچ نووسەرێک نەبووە کە خۆی تەنیا بۆ
وەرگێران تەرخان کرد بێت و بە هونەرەکەدا
قووڵ بێتەوە.
-4
بەرز.
وەرگێران نەگەیشتۆتە ئاستی هونەرێکی
www.soran.edu.iq
-5وەرگێڕان بۆ مەبەستی ئەدەبی و
هونەری بوو ،نەک مەبەستێکی سیاسی و
بازرگانی و ئایینی.
-6زۆربەی دەقە وەرگێردراوەکان بریتی
بوون لە بابەتی فۆلکلۆری و شیعری کالسیکی
کوردی ئەمانەش وەرگێردرانە سەر زمانە
ڕۆژهەالتییەکان بە تایبەت زمانی تورکی.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان و فەرهەنگ
پێش سەرهەڵدانی چااڵکی وەرگێران لە کوردییەوە بۆ زمانی بێگانە ،لە سەرەتادا
چەند فەرهەنگێکی بێگانە – کوردی یان کوردی – بێگانە لەالیەن
ڕۆژهەاڵتناسانەوە دانراون.
ئەم دیاردەیەش بە شێوەیەکی فراوان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا دەبینرێت ،بەاڵم
ناچنە ڕێزی وەرگێڕانەوە ،بەڵکو لە چوارچێوەی زمانەوانی و لێکۆڵینەوەی
فەرهەنگ و زاراوەناسییەوە لێی دەکۆڵرێتەوە ،بەاڵم ڕۆلێکی باشی لە کردەی
وەرگێراندا لە کوردییەوە بۆ بێگانە هەبووە،
www.soran.edu.iq
پێناسەی فەرهەنگ Dictionary
فەرهەنگ ئەو سەرچاوەیە وشەکانی زمانێکی دیاری کراوی تێدا تۆمار
کراوە وشەکانی بە پێی ئەلفوبێی ئەو زمانەی کە تۆمار کراوە واتاکانی
لێکدراوەتەوە هەورەها گەنجینەیەکی بیر و وشە و زاراوەیە کە لە
زمانێکی تایبەت بەکاردەهێنرێت.
www.soran.edu.iq
جۆرەکانی فەرهەنگ
جۆرەکانی فەرهەنگ الی فەرهەنگنووسان دەکرێ بە دوو جۆر:
فەرهەنگی گشتی :ئەو فەرهەنگەیە باس لە بابەتێکی تایبەتی
-1
ناکات بەڵکو بە شێوەیەکی گشتی باس لە هەموو شتێک دەکات.
فەرهەنگی تایبەتی /پسپۆڕی :ئەو جۆرە فەرهەنگەیەی باس لە
-2
بابەتێکی دیاریکراو دەکات وەکو فەرهەنگی جوگرافی ،فەرهەنگی
فەلسەفی ،فەرهەنگی پزیشکی ..،هتد
هەورەها لە ڕووی بە کارهێنانی زمانەوە فەرهەنگ هەیە بە تاکە
زمانێک دەنووسرێت وەکو (کوردی -کوردی) بەاڵم فەرهەنگی دوو
یان سێ زمانێس هەیە وەکو (کوردی -عەرەبی -ئینگلیزی).
www.soran.edu.iq
فەرهەنگەکانی زمانی کوردی
فەرهەنگا نۆبار
-١کۆنترین فەرهەنگی کوردی کە نووسرابێ فەرهەنگێکی عەرەبی –
کوردییە بە ناوی (نۆبارا بچووکان) لەالیەن ئەحمەدی خانی بە شیعر
داڕێژراوە لە نێوان سااڵنی ( ) ١٦٨٣ -١٦٨٢نووسراوە بۆ مندااڵن بۆ
ئەوەی فێری زمانی عەرەبی ببن ،هەروەها بۆ شرۆڤەکردنی وشە
سەختەکانی قورئان.
www.soran.edu.iq
فەرهەنگی ئیتاڵی -کوردی
کتێبە ناودارەکەی قەشەی ئیتاڵی ماوریزۆ گارزۆنی بریتییە لە کورتەیەکی
-2
ڕێزمانی کوردی و فەرهەنگێکی (ئیتاڵی -کوردی ) ،گارزۆنی لە کتێبەکەیدا هەندێ
ڕستە و گفتوگۆ و و دەستەواژەی کوردی بۆ زمانی ئیتاڵی وەرگێڕاوە .گارزۆنی بۆ
ماوەی ٢٠ساڵ لە ناوچەی ئامێدی دەمێنێتەوە ،بەرهەمی مانەوەکەی نووسینی ئەم
کتێبە بوو کە دواتر لە ڕۆما لە ئیتاڵیا لە ساڵی ١٧٨٧بە چاپی دەگەینێ .نزیک بە
پێنج هەزار وشەی کوردی بە لەهجەی ئامێدی بە ئیتاڵی لێکداوەتەوە .ئەم کتێبە بۆ
کاری مسیۆنێری ،باڵو کردنەوەی مەسیحییەت لە کوردستان نووسراوە .بەاڵم
ئەمڕۆ وەک دەقێکی زمانی کوردیی ئەو سەردەمە و فەرهەنگێکی وشەی کوردی،
بایەخێکی زمانەوانی یەکجار زۆری بۆ مێژووی زمانی کوردی هەیە.
www.soran.edu.iq
فەرهەنگی کوردی -فەرەنسی
-٣فەرهەنگی کوردی – فەرەنسی ،ئەم فەرهەنگە لەالیەن
ئەلێکساندەر ژابا لە ساڵی ١٨٧٩باڵو کراوەتەوە ١٥ .هەزار
وشەی کوردی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ماناکانی بە فەرەنسی.
www.soran.edu.iq
فەرهەنگی ئەحمەدی
-٤فەرهەنگی ئەحمەدی ،ئەم فەرهەنگە لەالیەن شیخ مارفی نۆدێی بە
شێوەی شیعر لە عەرەبییەوە بۆ کوردی لە ساڵی ١٧٩٥نووسراوە.
وەک نۆبارەکەی ئەحمەدی خانی وایە و بۆ منداڵن دانراوە بۆ ئەوەی
فێری زمانی عەرەبی بن .بە ناوی کوڕەکەیەوە ناوی ناوە (ئەحمەدی).
www.soran.edu.iq
فەرهەنگی (الهدیة الحمیدیة)
-٥الهدیة الحمیدیة فی اللغة الکردیة ،ئەم فەرهەنگە کوردی – عەرەبییە
لە ساڵی ١٨٩٢لەالیەن یووسف زیائەدین پاشا ئەلخالدی ئەلمەقدەسی
(یوسف ضیاء الدین باشا الخالدی المقدسی) ،لە ئەستەنبوڵ چاپ کراوە.
فەرهەنگێکی زۆر نایابە بە هەزاران وشەی کوردی گرتۆتە خۆی و
ماناکانی بە عەرەبی نووسیوە.
www.soran.edu.iq
فەرهەنگی کوردی -ئینگلیزی
-٦فەرهەنگی کوردی -ئینگلیزی
لەالیەن تەوفیق وەهبی و ئەدمۆندز
لە ساڵی ١٩٦٦دانراوە.
www.soran.edu.iq
فەرهەنگی خاڵ
-7فەرهەنگی خاڵ ،ئەم فەرهەنگە لەالیەن شێخ محەمەدی خاڵ لە
ساڵی ١٩٦٠باڵو کرایەوە ،یەکەمین فەرهەنگی کوردی – کوردییە کە
ژمارەی وشەکانی لە فەرهەنگەکانی پێش خۆی زیاتر بێت و لە سێ
بەرگ باڵو بۆتەوە ،وشە و زاراوەی هەموو شێوەزارەکانی زمانی
کوردی تێدایە.
www.soran.edu.iq
قاموسی زمانی کوردی
قاموسی زمانی کوردی ،فەرهەنگێکی کوردی – کوردییە لەالیەن
-8
عەبدوڕەحمان زەبیحی نووسراوە ،پیتی (آ) لە ساڵی ١٩٧٧لە بەغدا چاپ کراوە،
دواتر پیتی (ب) یش دەرچوو ،پیتەکانی تری دەرنەچوو .ئەمە یەکەم فەرهەنگی
کوردییە بە بەراورد لەگەڵ فەرهەنگەکانی پێش خۆی کە بەشێوەیەکی زانستی
نووسرا بێت ،مانای وشەکانی بە وردی لێک داوەتەوە ،چۆنیەتی بەکارهێنانی
وشەکانی لە ڕێزمانیش نیشان داوە.
www.soran.edu.iq
جۆرەکانی وەرگێڕان
وەرگێڕانی زارەکی:
ئەم جۆرە وەرگێڕانە لە زمانی ئینگلیزیدا پێی دەگوترێت
Oral translationیان Interpretingو لە عەرەبیشدا
پێی دەگوترێت (الترجـة الفوریة) یان (الترجمة الشفهیة) ئەم
جۆرە وەرگێڕانەش لە زمانی کوردیدا بریتییە لە وەرگێڕانی
زارەکی.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕانی زارەکی بریتییە لە وەرگێڕانی وتەیەک لە
زمانی سەرچاوەوە بۆ وتەیەک لە زمانی ئامانجدا بە
جۆرێک کاریگەری ئەو وتەیە قسەکەری زمانی
سەرچاوەوە بگوێزرێتەوە بۆ گوێگری زمانی ئامانج.
ئەم جۆرە وەرگێڕانەش زۆر دەمێکە بەکاردەهێنرێت
و بۆ گەلێک مەبەست کەڵكی لێ وەردەگیرێت ،بە
شێوەیەکی فراوان لە کۆنگرە و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی
جیهانی و دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا بە کار دەهێنرێت،
هەروەها بۆ ئەم جۆرە وەرگێڕانە دەکرێت چەند
بنەمایەک دابنرێت بۆ ئەوەی وەرگێڕ لە کردەی
وەرگێڕانی زارەکی دا پێڕەویان بکات:
www.soran.edu.iq
دەبێت وەرگێڕانی زارەکی پێوەندی بە گۆڕینی
-1
دەنگەکانەوە هەبێ و بە پێی یاساکانی زمانی لە زمانی (آ) و
زمانی (ب) کاریان پێ بکات.
پێویستە لەگەڵ گۆڕینی دەنگەکاندا هەوڵی مانەوەی
-2
پێکهاتە زمانییەکان لە ڕێزمان و وشەکاندا بدرێت.
هاوتابوونی وەرگێڕان لە وەرگێڕانی زارەکیدا
-3
دەوەستێتە سەر هاوتا بوونی شێوەی دەنگەکان ،وەک گۆڕینی
دەنگی (ص) لە زمانی عەرەبیدا بۆ (س) لە زمانی کوردیدا،
هەورەها (ث) بۆ (س) دەنگی (ط) بۆ (ت)..هتد
www.soran.edu.iq
جۆرەکانی وەرگێڕانی زارەکی
وەرگێڕانی هاوکات Simultaneous interpreting
-1
لە وەرگێڕانی زارەکی هاوکاتدا (وەرگێڕ لە ڕێگای تێگەیشتن لەیەک یان چەند وشەی
سەرەتایی وتەی زمانی سەرچاوەدا ،دەست دەکا بە وەرگێڕانی و چرکەساتێک دوای
تەواو بوونی وتەکە لە زمانی سەرچاوەدا ،ئەو بەشە کۆتایی پێدێنی.
بێگومان ئەم وەرگێڕانە زیاتر لە کۆنگرە و کۆبوونەوە گشتییەکاندا بەکار دەهێنرێت،
چونکە وەرگێڕ یەکسەر لەگەڵ قسەکردنیدا دەست دەکات بە وەرگێڕان ،بێ ئەوەی
چاوەڕیی قسەکەرەکە بکات لە قسەکردن ببێتەوە.
هەروەها لە بەکارهێنانی وەرگێڕانی هاوکاتدا پەیوەندی بە جۆری داڕشتنی وشەکانی
واتە تایپۆلۆجی هەر دوو زمانەکەوە هەیە بۆ نمونە تایپۆلۆجی زمانی عەرەبی
( (VSOیە ،لە ئینگلیزیدا ( (SVOیە ،بەاڵم لە کوردیدا بریتییە لە (.)SOV
www.soran.edu.iq
تایپۆلۆجی زمان
Subject
Object
Verb
فاعل
مفعول بە
فعل
بکەر
بەرکار
فرمان
یقرأ المدرس الكتاب ()VSO
)The teacher reads the book (SVO
مامۆستا کتێبەکە دەخوێنێتەوە ()SOV
www.soran.edu.iq
-2وەرگێڕانی دوابەدوایی
Consecutive Interpreting
ئەم جۆرە وەرگێڕانە لە زمانی عەرەبیدا پێی دەگوترێ (الترجمة التتبعیة) و لە
زمانی کوردیدا دەتوانرێ بگوترێت (وەرگێڕانی دوابەدوایی) لەم جۆرە وەرگێڕانەدا
وەرگێڕ هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ دەقە سەرچاوەکەدا دەڕوات و وەرگێڕ چاوەڕێ
دەکات تاوەکو قسەکەرەکە دەوەستێت ،ئینجا دەست دەکات بە وەرگێڕان ،لێرەدا
ماوەی وەرگێڕانەکەش دوەستێتە سەر چۆنیەتی ناوبڕەکانی قسەکردنی ئەو کەسە
ئینجا وەرگێڕانەکەش بەرەدوام دەبێت.
www.soran.edu.iq
-3وەرگێڕانی بینراو
Sight Translation
لە زمانی عەرەبیدا بەم وەرگێڕانە دەگوترێ (الترجمة المنظورة) ،بەاڵم لە کوردیدا
پێی دەوترێ وەرگێڕانی بینراو .وەرگێڕانی زارەکی دەقێکی نووسراوە لە زمانی
سەرچاوە بۆ زمانی ئامانج و لە هەمان کاتدا .وەرگێڕ لەم جۆرە وەرگێڕانەدا دەبێ
دەقە نووسراوەکە بەباشی بخوێنێتەوە بە باشی لێی تێبگا ،ئەوجا بە شێوەی زارەکی
تەرجەمەی بکا بۆ زمانی ئامانج .ئەم جۆرە وەرگێڕانەش بە باشترین جۆری
وەرگێڕانی زارەکی دادەنرێت.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕانی نووسراو Written
Translation
ئەم جۆرە وەرگێڕانە ،تەرجەمەکردنی دەقێکی نووسراوە لە زمانێک و گواستنەوەیەتی بە شێوەی
نووسین بۆ زمانێکی دی .وەرگێڕ لەم جۆرە وەرگێڕانە دەبێ بە چاکی لە دەقەکە تێبگات و بتوانی
هەمان دەقی نووسراو بە زمانی دووەم بەرهەم بهێنێتەوە.
وەرگێڕانی نووسراو لە گشت بوارەکاندا بە کارێکی داهێنەرانە دادەنرێت ،چونکە لە ڕێگەی ئەم
وەرگێڕانەوە زانیاری مرۆیی و کولتووری لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دی دەگوێزرێتەوە ،هەروەها
ئەم وەرگێڕانە سنوورێکی دیاریکراو نییە و ناتوانێت سنوور بۆ خوێنەرانی نووسراوێکی زمانی
سەرچاوە دابنێت ،چونکە هەر نووسراوێک دەتوانێت بۆ توێژێکی تایبەت بنووسرێت ،بۆ نمونە
وەرگێڕێک لە وەرگێڕانی دەقێکی ئەدەبی دا بووەتە پسپۆڕ دەقێکی زانستی وەرناگێڕێت ،هەر ئەمەش
لە زانستی وەرگێڕاندا وای لە وەرگێڕ کردووە خۆی بە وەرگێڕانی نووسراو ببەستێتەوە ئارێشەکانی
وەرگێڕان لەم ڕووەو چارەسەر بکات.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕانی ئەلیکترۆنی
وەرگێڕانی دەقێکی زمانییە لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە یان فەرهەنگی
ئەلیکترۆنی وەک وەرگێڕانی گۆگل ،Google Translationکە
ئەمەش بە دوو ڕێگە ئەنجام دەدرێت:
وەرگێڕانی هەموو دەقەکە بە فەرهەنگی ئەلیکترۆنی ،واتە
-1
دەقەکە دەدرێ بە فەرهەنگە ئەلیکترۆنییەکە و وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆ
دەکات بەبێ دەستکاری.
وەرگێران بە یارمەتی فەرهەنگی ئەلیکترۆنی :لەم وەرگێرانە
-2
کۆمپیوتەر دەقەکە تەرجەمە دەکات ،دواتر لەالیەن وەرگێڕێکەوە
دەستکاری دەکرێ و ڕاست دەکرێتەوە.
www.soran.edu.iq
ڕێبازەکانی وەرگێڕان:
-١وەرگێڕانی وشە بە وشە یان وەرگێڕانی حەرفی
ئەمە کۆنترین جۆری وەرگێڕانە .واتای دەستەواژە و ڕستەکان لە
زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر دەگوێزێتەوە .لە زانستی وەرگێڕاندا زۆربەی
تیۆرەکان جەخت لە بەکارنەهێنان و دوور کەوتنەوە لەم ڕێبازە دەکەن.
(ئاتین دولی) دەڵێت " :وەرگێڕ نابێت وەک بەندەیەکی دڵسۆز وابێت و بۆ
دەقە سەرچاوەکە ،بەڵکو دەبێ دوور بکەوێتەوە لە وەرگێڕانی وشە بە
وشە".
هەروەها لەالیەکی ترەوە یوجین نیدا دەڵێت " :لە وەرگێڕانی وشە بە
وشە وەرگێڕ ناتوانێت پارێزگاری گشت دەستەواژەکانی زمانی سەرچاوە
بکات ،چونکە دەبێتە هۆی دەقێکی نەناسراو لە زمانی ئامانجدا"
www.soran.edu.iq
هەروەها (فرانسیس ستور) لە سالێ ١٩٠٩دا جەخت لە
بەکارنەهێنانی ئەم جۆرە وەرگێڕانە دەکات و دەڵێت "
وەرگێڕانی وشە بە وشە وەرگێڕان لە ناو دەبات" الیەنگرانی
ئەم بۆچوونەش بۆ ئەوە دەچن کە ( پابەند بوون بە
وەرگێڕانی وشە بە وشە دەبێتە هۆی شێواندنی دەقە
سەرچاوەکە)
لەم جۆرە وەرگێڕانە هۆی سەرنەکەوتنی وەرگێڕ دەگەڕێتەوە
بۆ شارەزا نەبوونی وەرگێڕ لە هەردوو زمانەکەدا و
بەکارهێنانی وشە و زاراوەکان بە شێوەیەکی ڕەها و بێ
سەرنجدا واتا تایبەتەکانی وشەکان و هاوتا نەبوونی وشەکان
لە نێوان زمانی (ا) و زمانی (ب) دا .هەروەها وەرگێڕ لە
وەرگێڕانی هەر وشەیەک بۆ زمانی ئامانج پشت بە
فەرهەنگ دەبەستێ.
www.soran.edu.iq
ئەم جۆرە وەرگێڕانە زیاتر لە وەرگێڕانی دەقە
ئاینییەکاندا بەرچاو دەکەوێت .لە وەرگێرانی وشە
بە وشەدا وەرگێڕ بڕیار لەسەر ئەمانە دەدات:
کەڵک وەرگرتن لە وشە وەک
-1
یەکەیەکی وەرگێڕان و لەبەرچاوگرتنی وشەکان لە
دەقی سەرچاوەدا.
وەرگێڕانی واتای بنەڕەتی وشەکان.
-2
هاوتا بوونی وشەکان لە زمانی
-3
ئامانجدا بە شێوەیەک لەگەڵ واتای وشەی زمانی
سەرچاوەدا بگونجێ.
www.soran.edu.iq
هەروەها دەتوانی وەرگێڕانی وشە بە وشە لە دوو ڕوانگەوە سەیر بکەین:
وەرگێڕانی وشە بە وشە بە خراپترین ڕێبازی
-1
وەرگێڕان دادەنرێت ،چونکە وەرگێڕ گرنگی بە داڕشتن و پێکهاتەی هەر
دوو زمانەکە نادات ،وەک لە نمونەیەکی زمانی ئینگلیزی دا هاتووە کە
دەڵێت" " It rains cats and dogsلە وەرگێڕانی ئەم جۆرە ڕستەیەدا
ئەگەر وشە بە وشە بگۆڕێت دەبێتە (سەگ و پشیلە دەبارێ) کەچی
وەرگێڕانی واتایی بۆ ئەم ڕستەیە بریتییە لە (بارانێکی بە گوڕ دەبارێت) (بە
لێزمە باران دەبارێت)( ،بارانێکی سەر بە کاڵوە) (شەستە و ڕەهێڵە دەکا)،
(کوندەی سەرەوە خوار).
لە ڕێبازی وەرگێڕانی وشە بە وشە دا هەندیک جار
-2
وەرگێڕانەکە شێوەیەکی ڕاست و شیاو وەردەگرێ و پەیوەندی نێوان
پێکهاتەکان واتادار دەبێ ،وەک لەم وشانەدا دەردەکەوێ.
الحرب الباردة = جەنگی سارد1
– دموع التماسیح= فرمێسکی تیمساح
2
– الحرب و السالم= جەنگ و ئاستی
3
www.soran.edu.iq
هۆلمز لە ساڵی ١٩٨٠بۆ کردەی وەرگێڕان دەڵێت:
" لە ڕاستیدا وەرگێڕان بە چەند ئاستێک تێدەپەڕێت و چەمکی دەقە
سەرچاوەکە لە هزر و مێشکماندا هەیە هاوکات چەمکی دەقی زمانی
ئامانجیش بەرامبەری دروست دەبێت کەواتە ئەگەر هەر ڕستەیەک لە
زمانی سەرچاوەدا بۆ زمانی ئامانج تەرجەمە بکرێت بە پێی پەیوەندی و
یەکبوونی هەردوو چەمکەکان بوو ،ئەوا کردەی وەرگێڕانەکە دروستە".
هەروەها سادەترین یەکەی واتایی لەم وەگێڕانەشدا ڕستەیە چونکە یەکەیەکی
سەربەخۆ پێک دەهێنرێت ،هەروەها لە وەرگێڕانی وشە بە وشە ناتوانێت
ئەمانەتی دەقە سەرچاوەکە بپارێزێت ،چونکە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان
وشەکان ڕەچاو ناکات کە لە نێوان وشەکاندا هەن ،کاتێک لە زمانێکەوە بۆ
زمانێکی تر دەیگوێزیتەوە .ئەمەش پێویستی بە داڕشتنەوەی ئەو پێوەندییانە
دەبێ ،تاوەکو ئەو واتایە لە مێشکدا دروست دەبێ توشی نامۆیی نەبێت و
نەگوێزرێتەوە بۆ زمانێکی تر".
www.soran.edu.iq
-٢وەرگێڕانی واتایی
وەرگێڕانی واتایی ئەو وەرگێڕانەیە " کە واتای دەقە سەرچاوەکە تەرجەمە دەکرێت،
بێ ئەوەی پێکهاتە ڕێزمانییەکەی ئەو زمانە لەبەر چاو بگیرێت".
لێرەدا ڕستە پێوەری وەرگێڕانە و ڕێزمان و شێوەی داڕشتنی وشەکان لە زمانی
ئامانجدا ڕەچاو دەکرێ و واتای ڕستە هاوواتاکە بە پێی واتای ڕستەی زمانی ئامانج
دیاری دەکرێت .کەواتە لە وەرگێڕانی واتایی دا چەمک و ناوەڕۆک و واتای گشتی
دەقە سەرەکییەکە بۆ زمانی ئامانج وەردەگێڕێت و بیرۆکەی سەرەکی بە پێی ئەو
زمانە لێک دەدرێتەوە.
ئەوەی راستی بێت ":لەم جۆرە وەرگێڕانە شێوازی وەرگێڕان بە پێی لۆجیک و
شێوازی نووسین لە جۆرەکانی تری وەرگێڕان نزیکترە".
www.soran.edu.iq
لێرەدا دەکرێت ئەم جۆرە وەرگێڕانە
لە چەند خاڵێکدا ڕوون بکەینەوە:
هەر یەک لە ڕستەکانی زمانی سەرچاوە بۆ ڕستەیەک لە زمانی ئامانجدا
-1
وەردەگێڕدرێت.
دەستەواژە و پەرەگراف دەبن بە پێوەری وەرگێڕان.
-2
وەرگێڕان لەم جۆرە وەرگێڕانەدا زۆرتر بایەخ بە دەق دەدات.
-3
لە وەرگێڕانی واتاییدا هەوڵ دەدرێت بە شێوەیەکی تەواو واتای دەقی زمانی
-4
سەرچاوە بۆ زمانی ئامانج تەرجەمە بکرێ و هەندێک جار واتای زمانی ئامانج
دەسەپێنرێت.
ئەم وەرگێڕانە بە باشترین باڵوترین جۆری وەرگێڕان دادەنرێ ،چونکە وەرگێڕ
-5
بە شێوەی زانستی واتای دەقی زمانی سەرچاوە دەپارێزیت.
www.soran.edu.iq
-٣وەرگێڕانی لێکدانەوەیی
(الترجمة التفسیریة)
وەرگێڕانێکە بە شێوەیەکی فراوان بۆ راڤەکردنی شتە شاراوەکانی ناو دەقەکە بەکاردەهێنرێت،
ئەمەش پێویستی بە توانای دەربڕین و بەکارهێنانی وشەکان بە شێوەیەکی ورد دەبێت.
وەک تەسفیرکردنی قورئان یان هەر کتێبێکی دیکەی دینی.
لە پێناو تێگەیشتنی واتای دەقەکە و بەرهەمهێانی دەقێکی نوێ لە زمانی ئامانجدا چەند بنەمایەک
لەالیەن (صفاء الخلوصی) دانراون:
بۆ تێگەیشتنی واتاکە ،پێویستە دەقەکە چەند جارێک بخوێنرێتەوە.
-1
نابێت وەرگێڕانەکە (وشە بە وشە) یان (ڕستە بە ڕستە)ئەنجام بدرێت ،بەڵکو دەبێ
-2
چەمکەکانیان وەربگیرێت.
لە نووسیندا دەبێ لە وشە و دەربڕینی هۆنراوەیی دوور بکەویتەوە.
-3
www.soran.edu.iq
هەوڵ بدرێت واتایەکی ڕوون بۆ دەقەکە
-4
دابڕێژێتەوە لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە هەندێ وشە و
دەستەواژەی زیاد .ئەمەش وا دەکات هەندێک جار
دەربڕینەکانی ناو دەقەکە فراوان بکرێن و هەندێک جاریش
کورتبڕی تێدا بکرێت.
نابێت گشت دەربڕینەکانی نێو دەقە سەرەکییەکە
-5
وەربگێڕین ،بەڵکو تەنها ئەو دەربڕینانەی لەگەڵ
وەرگێڕانەکەدا دەگونجێ .وەردەگێرێت.
دەبێت ڕستە درێژەکان بە ڕستەی کورت
-6
بگۆڕدرێت.
هەوڵی پاراستنی شێوازی دەقی سەرچاوە بدرێت.
-7
www.soran.edu.iq
دەرکەوتوە لەم جۆرە وەرگێڕانەدا ئامانجی سەرەکی هاوتا بوونی
پێکهاتەکان نییە لە نێو هەردوو زمانەکەدا ،بەڵکو لەپێناو گەیشتنی
خوێنەرە بەم هاوتا بوونە ،چونکە خوێنەر چاودێری دەقی نووسراوە
و لەم وەرگێڕانەدا بە الیەنێکی سەرەکی دادەنرێت .هەروەها بە
شێوەیەکی ئاسایی" ئەم جۆرە وەرگێڕانە بۆ لێکدانەوی چامەیەک
بەکار دەهێنریت ،ئەمەش لە شێوەی پەخشان یان دەربڕینی پارچە
نووسراوێکی کۆندایە بە زمانێکی نوێ ،بۆ ئەوەی خوێنەری
هاوچەرخ لێی تێبگات"
لەالیەکی ترەوە وەرگێڕانی لێکدانەوەیی بۆ دەقێکی ئەدەبی ،دەکرێت
بە هۆی دەربڕینی واتایەکی تایبەتی بە وشەی نوێ یان گۆڕینەوەی
نیشانەکان هەر لەو زمانەدا بە نیشانەیەکی تر بگەیەنرێت.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕانی داهێنانی:
وەرگێڕ لە وەرگێرانی داهێناندا بیرۆکە و ناوەڕۆکی دەقی سەرچاوە وەردەگێڕێتە
سەر زمانی ئامانج و ناوەڕۆک و دەوروبەری دەقەکە شی دەکاتەوە " ئەو جۆرە
وەرگێڕانە جۆرە جوانکارییەک و داهێنانێکی بااڵی تێدایە و دەبێتە هۆی
دەوڵەمەندکردنی ڕۆشنبیرێتی کۆمەڵ و پێشکەوتنی لە ڕووی جوانکارییەوە.
کەواتە ئەرکی وەرگێڕ تەنیا گواستنەوەی زمانێک بۆ زمانێکی دی نییە ،بەڵکو دەبێ
بەهرەی ئەدەبیی خۆی تێدا بنوێنێت و داهێنانێکی نوێ لە دەقە وەرگێڕدراوەکەدا
بکات.
www.soran.edu.iq
لە وەرگێڕانی داهێناندا لەپێناو داهێنانێکی نوێ لە
بەرهەمێکی ئەدەبیدا دەکرێت دوو بنەمای سەرەکی دیاری
بکرێن:
-1
-2
وەرگێڕان بە مەبەستی بەرهەمهێنانەوە
وەرگێڕان بە مەبەستی داهێنان.
بەرهەمهێان و داهێنان دوو تەوەری بنجین لە وەرگێرانی
داهێناندا ،هەر کاتێک وەرگێڕ بیەوێت بیر و بۆچوونی
نووسەری دەقی سەرچاوە بگەیەنێتە خوێنەر ،دەبێ
شارەزاییەکی باشی لەبارەی کەسایەتی نووسەر و ئەو
سەردەمە نووسەری تێدا ژیاوە ،هەبێت.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕانی کورتکراوە
لە وەرگێرانی کورتکراوەدا ،دەقە سەرچاوەکە کورت دەکرێتەوە بە
البردنی کەرەستە پێکهاتووەکانی نێو دەقەکە لە ( وشە – ڕستەکان) و
بەخشینی ناوەڕۆکێکی واتایی بە دەقە کورتکراوەکەدا .وەرگێڕ ئەو
دەقەی مەبەستیەتی کورتی دەکاتەوە .بەاڵم دەبێت ناوەڕۆک و چەمکی
بابەتەکە بپارێزێت ،هەروەها کاتێک وەرگێڕ لە وەرگێڕانەکەیدا هەست
بەوە دەکات لە دەقی سەرچاوەدا درێژدادڕی کراوە ئەم درێژدادڕیەش
دەبێتە مایەی بێزارکردنی خوێنەر ،دەقەکە کورت دەکاتەوە.
www.soran.edu.iq
ئەم جۆرە وەرگێڕانە لە زۆربەی زمانانی جیهاندا پێڕەو
کراوە ،بە تایبەت بۆ کورتکردنەوەی ئەو ناوە لێکدراوانەی لە
چەند وشەیەک پێک هاتوون و یەک واتە دەبەخشن .پسپۆران
لەم بوارەدا چەندین زاراوەی نوێیان داڕشتووە بۆ ئەوەی شوێنی
ئەو ناوانە بگرنەوە بۆ نمونە لە زۆربەی دامودەزگاکاندا
ناوەکان کورت کراونەتەوە ،ئەمەش بە وەرگرتنی پیتی یەکەم
:
وەک
پیتەکان.
ئاڵوگۆڕکردنی
یان
( وکالة األنباء السوریة) (سانا) یان لە زمانی کوردیدا بە
کورتکردنەوەی ناوی هەندێک لە پارت و ڕێکخراوە
جەماوەرییەکانی کوردستان و (ی.خ.ك) واتە یەکێتیی
خوێندکارانی کوردستان یان (ی .ق .ك ).واتە یەکێتیی
قوتابیانی کوردستان یان (ی .ن .ك) و (پ .د .ك).
www.soran.edu.iq
کولتوور و زمان
وەک ئاشکرایە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان زمان و کولتوور هەیە ،ئەم
دوو چەمکە بە ڕادەیەک بە یەکەوە بەستراونەتەوە کە هیچ کولتوورێک
نابێ بەبێ زمان بێ ،هیچ زمانێکیش بێ کولتوور نییە ،واتە زمان
بەشێکی گرنگ و سەرەکی کولتوورە .زمان وەک ئاوێنە وایە بۆ
کولتوور ،چونکە هەر کەسێک لە چوارچێوەی کولتوورەکەی خۆیەوە
بیر دەکاتەوە و هەڵسوکەوت دەکا و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێ.
بۆ ئەوەی بە چاکی هەردوو چەمک بناسین دەبێ لە پێشدا پێناسەی
کولتوور بکەین و بزانین چۆن تەئسیر لە زمان دەکات و زمانیش چۆن
تەئسیر لە کولتوور دەکات.
www.soran.edu.iq
پێناسەی کولتوور
کولتوور لەالیەن ئەنترۆپۆلۆجیستەکانەوە باسوخواسی زۆری لەسەر کراوە،
پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە .یەکێک لە پێناسە کۆنەکانی کولتوور لەالیەن
شارەزای ئەنترۆپۆلۆجی ئینگلیز ئیدوارد تایلۆر Edward Tylorبووە لە سەدەی
نۆزدەم دەڵێ :کولتوور کۆمەڵێک دابونەریت و باوەڕ و ئەخالق و قانون و مەعریفە
و کۆمەڵیک توانا و لێهاتوویی دیکە دەگرێتەوە کە کەسێکی سەر بە کۆمەڵگەیەک
فێری دەبێ و بە دەستی دێنێ.
www.soran.edu.iq
پێناسەی کولتوور الی گەیل رۆبنسۆن
بەاڵم دواتر لە سەدەی بیستەم مەسەلەی لێکۆڵینەوە لە کولتوور بایەخی
زیاتری پەیدا کرد ،و بە شێوەیەکی فراوانتر پێناسەی بۆ کرا .گەیل
ڕۆبنسۆن Gail Robinsonبۆ پێناسەی کولتوور دەڵێ« :
سیستەمێکە دوو ئاستی هەیە ،یەکەم :ئاستی دەرەکی کە کۆمەڵێک
ڕەفتار و هەڵسوکەوت دەگرێتەوە وەک زمان ،دابونەریت ،خوو،
چۆنیەتی جواڵندنی دەست و دەموچاو و یان کۆمەڵێک بەرهەم وەک
(ئەدەب ،فۆلکلۆر ،هونەر ،مۆسیقا ،کەلوپەلی کەلەپووری
) artefactئەمانە بەشێکی هەست پێکراوی کولتوورن ،بەاڵم
ئاستەکەی دی ئاستی ناوەکییە کە کۆمەڵێک بیر و هۆش و باوەڕ و
بەها دەگرێتەوە و هەستی پێ ناکرێ وەک ( باوەڕە دینییەکان ،نرخ و
بەهاکان ،دامودەزگاکان)».
www.soran.edu.iq
تیۆری شاخەسەهۆڵ بۆ کولتوور الی
ئیدوارد هۆل
ئیدوارد هۆل لە ساڵی ١٩٧٦پێشنیازی ئەوە دەکا کە کولتوور وەک
شاخێکی سەهۆڵی وایە لە دوو بەش پێک دێت ،بە شی دەرەوەی بە چاو
دیارە کە تەنها بەشێکی بچووکی کولتوورە بریتییە لە کۆمەڵێک ڕەفتار و
دابونەریت و کولتووری ماددی ئەو کۆمەڵگەیە ،بەشی ناوەوەی ،کە
بەشە زۆرەکەیەتی ،بە چاو دیار نییە ،بریتییە لە کۆمەڵێک باوەڕ و نرخ
و بەها و چۆنیەتی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە و چۆنیەتی تێڕوانینیان بۆ
ژیان و دەوروبەر .یان بە شێوەیەکی دی بڵێین کولتووری دەرەوە
بەشێکی هەستپێکراوی بیر و هۆشە ،بەاڵم کولتووری ناوەوە بەشێکە بە
بیر و هۆش هەستی پێ ناکرێ و شاراوەیە.
www.soran.edu.iq
ئیدوارد هۆل پێی وایە تەنها ڕێگەیەک بۆ شارەزا بوون و
ناسینی بەشی ناوەوەی کولتووری کۆمەڵگەیەک ،پێویستە ئەو
کەسە بە شێوەیەکی چااڵک بەشدار بێ لە کولتوورەکە و
لەگەڵیان بژی.
کاتێک کەسێک دەچێتە نێو کولتوورێکی نوێ ،تەنها بەشە
دەرەکییەکەی کە هەڵسوکەوت و شتە بینراوەکان و هەست
پێکراوەکانە لێ دیارە ،بەاڵم کە زیاتر دەمێنێتەوە و لەگەڵیان
تێکەڵ دەبێ بەرەبەرە بەشی ناوەوەی کولتوورەکەی بۆ
دەردەکەوێت و شارەزا دەبێت .هەرچەند زیاتر بمێنییەوە زیاتر
شارەزا دەبێ.
www.soran.edu.iq
تیۆری شاخەسەهۆڵی ئیدوارد
هۆڵ
Edward Hall
هونەر
زمان
ئەدەب
هونەری بیناسازی
چێشت لێنان
یارییەکان
مەراسیمە دینییەکان
دابونەریت
هەڵپەڕکێ
خوونەریت
جلوبەر
چۆنیەتی منداڵ گەورەکردن شێوازی
پێڕەو و دەستووری ئەسڵ و بنەچە
حوکمڕانی
چەمکەکانی شەرم و حەیا
باوەڕی دینی
چەمکی ەدالەت
پێناسەی گونا
ڕادەی تێەکەاڵوی کۆمەاڵیەتی
چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دادگا
چەمکی سەرکردە
زمانی جەستە
سروشتی برادەرایەتی
چۆنیەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ ئا ەڵ
پێناسەی شێتیەتی
گەردوونناسی
چەمکی هەرزەکاری
چەمکەکانی ناسینی جوانی
چەمکی پاکوخاوێنی
ڕێگەکانی چارەسەرکردنی گیروگرفت
چەمکی ڕابردوو و ئێستا
چەمکی مەنتی و نرخ و بەها
شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ هەست
ڕێکخستنی کات وکات بەسەربردن
ڕۆلی تەمەن ،رەگەز ،خزمایەتی ،پلەوپایە..،هتد
دەربڕین بە دەموچا
www.soran.edu.iq
گریمانەی ساپیر – وۆرف
The Sapir-Whorf Hypothesis
لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەم ڤیلهێلم فۆن هەمبۆلت
Wilhelm von Humboldtیەکەم کەس بوو پەیوەندی
بەهێزی نێوان زمان و کولتووری ئاشکرا کرد و دەڵێ :زمان
ئامرازێکی دەربڕینە بۆ کولتوور و بۆ ئاخێوەرانی کە لەڕێی
ئەو زمانەوە جیهان دەبینن .سەدەیەک دواتر ئەم بۆچوونە
لەالیەن ئیدوارد ساپیر و بنیامین لی وۆرف دەنگدانەوەی
هەبوو .بووە هۆی پەیدابوونی گریمانەیەک بەناوی گریمانەی
ساپیر – وۆرف.
www.soran.edu.iq
ئەم گریمانەیە پێی وایە :پێکهاتی زمان چۆنیەتی دەربڕین و دیتنی جیهان
دەستنیشان دەکات ،واتە ئێمە لەژێر تەئسیری زمانەوە بەتایبەت ڕێزمانەکەی
بیر دەکەینەوە و دنیا دەبینین ،هەر زمانیش بۆمان دیاری دەکات کە چۆن بیر
بکەینەوە .کەواتە بە هۆی زمانی جیاوازەوە جیهان بە شێوەی جیاواز دەبیندرێ
و زمان بۆمان دەستنیسان دەکا و ڕێک دەخا کە چۆن جیهانی دەوربەری
خۆمان ببینین.
ئەم گریمانەیە لەالیەن ئەنترۆپۆلۆجیستەکانەوە باسوخواسی زۆری لەسەر کرا،
لە ئەنجامدا هاتنە سەر ئەو باوەڕە کە بە شێوەیەکی نیسبی پێکهاتی زمان
تەئسیری هەیە لەسەر چۆنیەتی دەربڕین و دنیابینی ،بەاڵم زمان لەم ڕوەوە
ئامرازێکی یەکالکەرەوە نییە ،ئێمە زیندانی ناو زمانەکانی خۆمان نین ،ئەگەر
وا بێت ئەوا کاری وەرگێڕان ڕوو نادات ،وەک دیارە هەموو کەسێک دەتوانێ
زمانێکی دی فێر بێ و وەک ئەوانیش بیر بکاتەوە.
www.soran.edu.iq
یوجین نیدا لەبارەی پەیوەندی زمان و
کولتوورەوە
یوجین نیدا دەڵێ :زمان گرنگترین پێکهێنەری کولتوورە ،زمان ئامرازێکە بۆ
گەیاندنی زانیاری لەبارەی بەهاکانی کولتوورێک ،بۆ ئاراستەکردنی چااڵکی
کولتوورێک ،بۆ بەجێگەیاندنی مەراسیمی کولتووری جیاواز ،بۆ دەربڕینی
جوانناسی کولتووری وەک شیعر و پەخشان.
کەواتە کولتوور و زمان بە شێوەیەکی بنچینەیی بە یەکەوە گرێ دراون ،کە زمان
بەبێ کولتوور بوونی نییە ،لە نێو دڵی هەر کولتوورێکیش زمان هەیە.
www.soran.edu.iq
کولتوور و وەرگێڕان
لە پرۆسەی وەرگێڕان ،کولتوور بایەخێکی یەکجار زۆری هەیە ،چونکە وەرگێران
لەنێوان دوو زمان ئەنجام دەدرێ واتە دوو کولتوور.
تێگەیشتن لە کولتوور لە پرۆسەی وەرگێڕان یەکجار گرنگە چونکە ڕەگەزەکانی
کولتوور تەئسیرێکی زۆری لە سەر شکڵپێدان و بەرهەمهێنانی دەق هەیە .بۆیە زۆر
گرنگە بۆ وەرگێڕ کە شارەزایی لە ڕەهەندە کولتوورییەکانی هەردوو زمان هەبێ،
بۆ ئەوەی بە باشی ناوبژی لە نێوان ئەو دوو زمانە و ئەو دوو کولتوورە بکات.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕ کە مامەڵە لەگەڵ کولتوور دەکات مامەڵە لە گەڵ
بیروباوڕ و سیستەمی ئەخالقی و پێکهاتە سیاسییە –
کۆمەاڵیەتییەکانی ئەو کولتوورە دەکات ،بۆیە وەرگێڕ دەبێ
هەوڵ بدا بەسەر ئەو جیاوزاییانە زاڵ بێت.
هەندێک شت لە کولتوورێک بەهای تایبەتی خۆی هەیە
بەاڵم لە کولتوورێكی دی هیچ بایەخێکی نییە ،بۆیە وەرگێر
دەبێ لەم بەینە ئەو جیاوازییە کولتوورییانە لە شوێنی شیاوی
خۆی دانێ ،و لە زمانی ئامانج چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە.
بۆیە وەرگێڕ لەم بەینە تەنها کاری وەرگێرانی وشە و کۆدە
زمانەوانییەکان نابێت ،بەڵکو دەبێ ڕۆلی یەکالکەرەوی ئەو
دوو کولتوورە بگێڕێ.
www.soran.edu.iq
بەها کولتوورییەکان زۆر بە قووڵی تێکەڵ بە دەقی زمانی
سەرچاوە بووە ،زۆر جار ئاسان نییە دیارکردن و دەستنیشان
کردنی ،بۆیە وەرگێڕ دەبێ زۆر بە چاكی و شارەزایی هەوڵ
بدات مانا کولتوورییەکانی زمانی دەقی سەرچاوە بدۆزێتەوە و
بیگوێزێتەوە بۆ کولتووری زمانی ئامانج.
بۆ نمونە زمانی کوردی و ئینگلیزی کە هەردوو زمان سەر بە
دوو کولتووری جیاوازن ،ئاخێوەرانی ئەو دوو زمانە جیهانبینی
و دوو پاشخانی کولتووری و کۆمەاڵیەتی ،و دوو بەهای
کولتووری جیاوازیان هەیە ،ئەم جیاوازیانە کار لەسەر زمانەکە
دەکەن .بەاڵم جیاوازی کوردی و عەرەبی کە هەردوو زمان
سەر بە کولتوورێکی هاوبەشن کە ئیسالمە جیاوازییە
کولتوورییەکانی کەمترە.
www.soran.edu.iq
هاوتابوون Equivalence
هاوتا بوون گرنگترین بابەتی وەرگێرانە و لە هەمووانیش زیاتر
مشتومڕی لەسەر کراوە ،چونکە وەک دیارە لەنێوان هیچ زمانێک
هاوتابوونی تەواو نییە ،چونکە زمانەکان بە پێکهات و بە کولتوور
لەگەڵ یەک جیاوازن .ئامانجی وەرگیڕێش لە کردەی وەرگێڕان
گواستنەوەی پەیامە لە زمانی سەرچاوە بۆ ئامانج ،هەر بۆیە هاوتا بوون
هەموو ڕەهەندەکانی وەرگێڕان دەگرێتەوە.
رۆمان جاکۆبسۆن Jakobson Romanدەڵی :وەک دیارە
هاوتابوونی تەواو لەنێوان یەکە کۆدییەکانی دوو زماندا نییە ،هەر
بۆیە مەسەلەی هاوتابوون لە وەرگێران کێشەیەکی د وارە.
www.soran.edu.iq
هاوتابوون الی نیومارک
نیومارک دەڵێ :مەبەستی سەرەکی لە وەرگێڕان دۆزینەوەی هاوتایە
لە زمانی ئامانج (یان دۆزینەوەی هاوتایەکی نزیک بە هەمان
کاریگەری) بۆ ئەوەی هەمان کاریگەری الی خوێنەری زمانی ئامانج
دروست بکات .وەک لە زمانی سەرچاوە ئەو کاریگەرییەی هەیە.
www.soran.edu.iq
کێشەی هاوتابوون لە چەند زمانێک
بە نمونە
بۆ نمونە لە زمانی ئەسکیمۆکان زیاتر لە ٥٠وشە بۆ بەفر و جۆرەکانی
بەفر و شەختە و زوقم هەیە ،ئەمە لەکاتێک بۆ زمانێکی زۆر سەختە
ئەو هەموو هاوتایە بدۆزرێتەوە.
لە زمانی عەرەبی بۆ وشتر و جۆرەکانی زیاتر لە ٣٠ناو هەیە وەک
(اإلبل ،الجمل ،الناقة ،المطیة ،الفحل ،البعیر ،البکرة ،الهجن ،اللقحة.. ،
هتد) کە ئەمە زۆر سەختە لە زمانەکانی دی هاوتای ئەو وشانە
بدۆزرێتەوە.
یان بۆ باران و جۆرەکانی لە زمانی عەرەبی زیاتر لە ٢٠ناو هەیە
وەک (المطر ،الغیث ،العباب ،الهطل ،الرذاذ ،الدیمة ،الوابل ،الحیا،
الودف .. ،هتد) کە بێگومان لە هەر زمانێکی دی زۆر سەختە هاوتاکانی
ئەو ناوانە هەبێ.
www.soran.edu.iq
هاوتابوون لە وەرگێران ئەمانە
دەگرێتەوە:
-1
-2
-3
-4
هاوتابوون لەسەر ئاستی وشە.
هاوتابوون لە ڕێزمان.
هاوتابوون لە دەق.
هاوتابوون لە پراگماتیک.
www.soran.edu.iq
هاوتابوون الی یوجین نیدا:
هاوتابوونی ڕووخساری
Formal
Equivalence
لەم جۆرە هاوتابوونە تەئکید لەسەر ڕووخسار و ناوەڕۆکی ئەسڵی پەیامەکە دەکرێتەوە،
هەوڵ دەدرێ لە ڕووی یەکەکانی ڕێزمان ،و وشەکان و ماناکانی زمانی سەرچاوە
وەک خۆی بگوێزرێتەوە بۆ زمانی ئامانج .ئەم جۆرە وەرگێرانە وەک زنجیرە وشەیەک
بە دوای یەک ڕیز دەبێ و دەقێکی بێ مانا و بێ کەڵکی لێ دەردەچێ .بە تایبەت بۆ
وەرگێرانی زاراوەی کولتوورییەکان ،ئەم جۆرە وەرگێرانە هیچ سوودێکی نابێت،
چونکە هەوڵ دەدات بە شێوەی حەرفی تەرجەمەی بکات.
بۆ نمونە ئەژدیها لە کولتووری چینی ڕەمزی میهرەبانی و پارێزگارییە ،بەاڵم لە
کولتووری ئینگلیزی و ڕۆژهەاڵتی ڕەمزی ترسناکی و زیانبەخشییە .لە وەرگێرانی
ڕووخساری ئەگەر ئەژدیها لە زمانی چینیەوە بۆ ئینگلیزی تەرجەمە بکرێ هیچ
مانایەکی نابێ و خوێنەر توشی سەرلێشێوان دەبێ.
www.soran.edu.iq
هاوتابوونی دینامیکی
Dynamic Equivalence
بەاڵم هاوتابوونی دینامیکی بە پێجەوانەوە زیاتر تەئکید لە زمانی ئامانج
دەکاتەوە ،هەوڵ دەدا پەیامی زمانی سەرچاوە جارێکی دی دابڕێژێتەوە،
گۆڕانی ڕووخساری بەسەردا بێنی بۆ ئەوەی خوێنەری زمانی ئامانج بە
جوانی لێی تێ بگا و بەهەمان کاریگەری کە لە زمانی سەرچاوە
هەیەتی .ئەم جۆرە وەرگێرانە بۆ وەرگێڕانی زاراوە کولتورییەکان
گرنگە ،چونکە هەوڵ نادات بە شیوەی حەرفی تەرجەمەی بۆ بکات،
بەڵکو بەرامبەری ئەو زاراوەیە لە کولتووری زمانی ئامانج دەدۆزێتەوە.
www.soran.edu.iq
وەک وشەی کوندەبەبۆ کە لە کولتووری ئینگلیزی و
ڕۆژئاوایی ڕەمزی حیکمەتە بەاڵم لە کولتووری عەرەبی
ڕەمزی ئەحمەقی و بەدبەختییە لە کولتووری کوردی
باڵندەیەکی شوومە و نیشانەی ماڵوێرانیە .کەواتە ئەگەر لە
کولتووری ئینگلیزی وەسفی کەسێک کرا کە وەک کوندەبەبۆ
وایە لە ڕووی حیکمەت و داناییەوە دەبێ بۆ زمانی ئامانج
وەسفە کولتوورییەکە بگوێزرێتەوە نەک ناوی کوندەبەبۆ خۆی.
یان سەگ لە کولتووری ئەوروپی ڕەمزی وەفا و دۆستی
مرۆڤە ،بەاڵم لە کولتووری ئیسالم ،سەگ ئاژەڵێکی پیسە و
نابێ دەستی لێ بدرێ .لە وەرگێرانی دینامیکی دەبێ مانا
کولتوورییەکەی بگوێزرێتەوە نەک وشەی سەگ بە حەرفی.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕان الی یوجین نیدا
یوجین نیدا پێی وایە وەرگێران پرۆسەی کۆدکردنەوەی decodingپەیامی زمانی
سەرچاوەیە و کۆددانانەوەیەتی recodingلە زمانی ئامانج .واتە پەیامی زمانی
سەرچاوە() ،Aلە پێشدا دەبێ شرۆڤە بکرێ ( لە ڕووی ڕیزمان و مانای وشەکانەوە
و پەیوەندی نێوانیان) ،لەپاشان لە بیری وەرگێڕ جارێکی دی داڕشتنەوەی بۆ دەکرێ
بۆ ئەوەی الی خوێنەری زمانی ئامانج قبوڵ بکرێ و لە ڕووی کولتوورییەوە مانا
بەخش بێ ،ئەوجا بۆ دواجار دەگوێزرێتەوە بۆ زمانی ئامانج( B).وەک لەم
هێڵکارییە نیشان دراوە:
www.soran.edu.iq
هێڵکاریی وەرگێڕان الی
یوجین نیدا
( )A
X
)B
(
Y
www.soran.edu.iq
زاراوە و چەمکە کولتوورییەکان
نیومارک پێی وایە زاراوە کولتوورییەکان دەستنیشاکردنی ئاسانە چونکە
تایبەتە بەو زمانە و بەو کولتوورە و ناکرێ بە حەرفی تەرجەمە بکرێ،
هەندێک جار وەسف دەکرێ لەگەڵ ناوهێنانی زاراوەکە خۆی ،چونکە
تەرجەمەی حەرفی ماناکەی دەشێوێنێ.
www.soran.edu.iq
چەمکە کولتوورییەکان
هەروەها بەیکەر Bakerلەم بارەیەوە دەڵێ :چەمکە کولتوورییەکان ئەو وشانە
دەگرێتەوە کە لە زمانی سەرچاوە مانایەکی کولتووری دەبەخشێ بەاڵم لە کولتووری
ئامانج بە تەواوەتی نەناسراوە کە ئەمەش هەندێک جار باوەڕە دینییەکان ،دابونەریت
کۆمەاڵیەتی و یان جۆری خواردن ،دیاردەی ژینگەیی ناوچەیەک دەگرێتەوە .ئەم
جۆرە زاراوانە کێشە بۆ وەرگێڕەکان دروست دەکات لەو کاتەی کە دەیانەوێ
بەرامبەری لە زمانی سەرچاوە بدۆزنەوە .وا لە خوارەوە بە کورتی باسایان
دەکەین:
www.soran.edu.iq
زاراوەی ژینگەیی
دیاردە ژینگەیی و جوگرافییەکان یان هەندێک جۆری ڕووەک و ئاژەڵ
وەک باوە لە کولتوورێکەوە بۆ یەکێکی دی زاراوەکانی دەگۆڕێ،
چونکە ئەو دیاردە ژینگەییانە هەندێک جار تایبەتە بەو ناوچەیەی کە
ئەو خەڵکەی سەر بە کولتوورێک لێی دەژین ،لە شوێنێکی دی ئەو
دیاردەیە ژینگەییە نییە کە ئەمانە دەگرێتەوە :با ،گەردەلوول ،دەشت،
گرد ،بان ...،هتد بۆ نمونە گەردەلوولی تۆرنادۆ Tornadoکە جۆرێکە
لە گەردەلوول بەسەر ئەمەریکاوە هەڵدەکا و زۆر وێرانکەرە ،ئەم جۆرە
گەردەلوولە لە کوردستان یان ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا نییە .بۆ نمونە
ڕەشەبای سلێمانی کە تایبەتە بە توندەبایەک بەسەر شاری سلێمانی
هەڵدەکا و لە هەولێر نییە .یان هەندێک جۆری ڕووەک وەک تۆڵکە،
کەنگر ،سماق ،شارۆخ ..هتد کە لە کولتووری کوردی و ژینگەی
کوردستان هەیە بەاڵم لە هەندێک کولتووری دی ئەم جۆرە ڕووەکانە
نییە.
www.soran.edu.iq
الیەنی کۆمەاڵیەتی
ڕەگەزە کۆمەاڵیەتییەکان لە وەرگێراندا پێویستیان بە لێکدانەوەیەکی ورد هەیە،
چونکە چەند دیاردەی کۆمەاڵیەتی جیاواز لە کولتوورە جیاوازەکاندا هەیە بۆ نمونە
الی هەر میللەتێک شێوازی تایبەت بە ژنهێنان و تەاڵقدان ...هتد هەیە .بۆ نمونە لە
کولتووری کوردی ژنبەژنی هەیە کە لە کولتوورێکی دیدا نیە .یان وشەی هەفتیانە
کە هەفتەیەک دوای گواستنەوەی بووک خەڵک کۆ دەبنەوە دیاری دێنن ،ئەمە
زاراوەیەکی کولتوورییە تایبەتە بە کولتووری کوردی و ڕەنگە لە هەندێک
کولتووری دی ئەم دیاردانە نەبێت یان بە جۆرێکی دی بێت.
www.soran.edu.iq
پێوەندی خزمایەتی لە ئینگلیزیدا
هەروەها پێوەندی خزمایەتی الی هەر میللەتێک بە شێوەیەکە بۆ نمونە :
لە زمانی ئینگلیزی و کوردیدا چەمکی ئەم وشانە جیاوازن وەک:
Uncle:لە زمانی ئینگلیزی بۆ برای دایک و برای باوک بەکار دێت،
بەاڵم لە زمانی کوردیدا بۆ برای باوک وشەی مام و بۆ برای دایک خاڵ
بەکار دێت.
Aunt:دیسانەوە بۆ خوشکی دایک و باوک یان بۆ مامۆژن و خاڵۆژن
بەکار دێت ،بەاڵم لە کوردیدا چەند ناوی تایبەتی هەیە.
www.soran.edu.iq
پێوەندی خزمایەتی لە زمانی ئینگلیزی
Cousin:لە ئینگلیزیدا بە (کوڕ و کچی مام واتە وشەی (ئامۆزا) یان بۆ کوڕ و کچی خاڵ خاڵۆزا )
هەروەها بۆ کوڕ و کچی خوشکی دایک واتە کوڕە پوور یان پلک بەکاردێت ،لە هەندێک لەهجەی
دی دەڵێن پسمام (بۆ کوڕی مام)( ،دۆتمام) بۆ کچی مام ،هەروەها ناوی (کچی خاڵ و کوڕی خاڵ) بە
ناوێکی جیا لە هی پێشتر.
Niece:لە زمانی ئینگلیزی بەم واتایانە دێت :کچی خوشک ،کچی برا یان کچی خوشک لە کوردی
واتە خوشکەزا.
Nephew:کوڕی برا یان کوڕی خوشک .بەاڵم لە زمانی کوردیدا لە جیاتی کوڕی برا (برازا)
بەکار دێت ،کوڕی خوشک (خوارزا) بەکار دێت.
www.soran.edu.iq
باوەڕە دینییەکان
ئەمەش کۆمەڵیک زاراوە و چەمکی دینی دەگرێتەوە و تایبەتە بەو دینە کە ئەو
خەڵکە پەیڕەوی لێ دەکەن .وەک لە دینی ئیسالم حەج و زەکات و نوێژ و دەستنوێژ
و ڕۆژوو و غوسل و تەیەموم و شەوی قەدر ،جاهلیە .کەئەم تێرمانە لە دینێکی دیدا
نییە و یان بە جۆرێکی دیکەیە هەمان ئەو مانا کولتورییە نادا کە لە کولتوروی
سەرچاوە ئەو مانایە دەدا.
www.soran.edu.iq
الیەنی ماددی:
خواردن :جۆرەکانی خواردن ،بەشێکی زۆری زاراوە کولتوورییەکان دەگرێتەوە،
چونکە هەر کولتورێک جۆری خواردن و چۆنیەتی چێشت لێنانی تایبەت بە خۆی
هەیە.
وەک خواردنەکانی دۆڵمە ،یاپراغ ،تۆڵکە و ساوار ،داندۆک ،مەحچەچە .. ،هتد کە
لە کولتووری کوردی هەیە لە کولتورێکی دیکە بوونیان نییە ناوەکانیش نییە.
خواردنی کوسکوس و تاجین لە مەغریب دوو جۆر خواردنی کولتووری تایبەتە بۆ
کولتووری مەغریبی عەرەبی لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست نییە.
www.soran.edu.iq
جلوبەرگ
:ئەمەش کۆمەڵێک زاراوەی کولتووری دەگرێتەوە کە لە زمانی ئامانج
دەست ناکەون چونکە ئەو جۆرە جلوبەرگە تایبەتە بەو زمانە و بەو
گەلە .وەک ڕانکوچۆغەل ،کراسوکەوێ ،پەستەک ،بەلەکپێچ ،فەرەنجی،
کلێتە .. ،هتد .یان جلوبەرگی ساری Sariکە جۆرە قوماشێکی
ئاوریشمییە ژنانی هیندی لە خۆیانی دەپێچن .کیمۆنۆ Kimonoکە
جۆرە ڕۆبێکی بەرینە و قۆڵەکانی درێژە ،یابانییەکان لەبەری دەکەن.
www.soran.edu.iq
خانوو بەرە و ناوی
شار و شارۆچکە
خانووبەرە :شوێنی نیشتەجێبوون دەگرێتەوە کە لە هەر واڵتێک و کولتورێک
جۆریک لە ناوی تایبەتی کولتووری هەیە .وەک جۆرەکانی کوخ لە ئەفەریقیا .یان
کەپر و سابات لە کولتووری کوردی.
ج -ناوی شار و شارۆچکە :لە هەر کولتوورێک بە شێوەیەک شار و شارۆچکە و
گوند لەیەک جودا دەکرێتەوە و ناوی تایبەتی خۆی هەیە ،لە هەندێک واڵت شار و
شارۆچکە لە سەر بنەڕەتی ژمارەی دانیشتوان و ڕیز دەکرێن و لە هەندێکی دی
لەسەر بنەڕەتی ڕووبەرە .بۆ نمونە لە کوردستانی عێراق پارێزگا و قەزا و ناحیە و
گوند هەیە ،بەاڵم لە ئێران پایتەخت ،شهرستان ،شهرک ،دهکدە هەیە.
www.soran.edu.iq
ئامرازەکانی هاتوچۆ
ئەمەش لە هەندێک کولتوور ناوی تایبەتی خۆی هەیە بۆ نمونە لە
هیندستان بە پاسکیلی سێ تایە کە نەفەر بار دەکا پێی دەڵێن ریکشۆ
rickshaw .
www.soran.edu.iq
ڕێگەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ زاراوە و چەمکە
کولتوروییەکان:
کالک Calque
کالک دەبڕینێکە ئاماژەیە بۆ وەرگێڕانی حەرفی وشەکە لە زمانی
سەرچاوە و بۆ زمانی ئامانج .ئەم جۆرە وەرگێڕانە لە زمانی ئامانج هیچ
مانایەک نابەخشێ .بۆ نمونە skyscraperلە ئینگلیزیدا لە هەموو
زمانەکانی دی بە حەرفی تەرجەمە کراوە ،لە عەرەبی بووە بە ناطحات
السحاب لە کوردی بووە بە هەوربڕەکان ،لە فارسی بووە بە آسمان
خراش.
www.soran.edu.iq
-2جێگرتنەوەی بە وشەیەکی
کولتووری
ئەم ڕێگەیە وشەیەکی کولتووری لە زمانی سەرچاوە ،وشەیەکی دیکەی کولتووری
لە زمانی ئامانج بۆ دەدۆزێتەوە کە زۆر لێی نزیکە و هەمان مانا و هەمان
تەئسیری هەیە .بۆ نمونە بۆ وشەی دەستنوێژ (وضوء) لە ئینگیلزی وشەی
ablutionدانراوە ،هەرچەندە ئەم زاراوەیە بە تەواوەتی هەمان مانای کولتوریی
دەستنوێژ نادا بەاڵم زۆر لێی نزیکە چونکە هەمان مەراسیمی دەست و پێ شووشتن
لە کەنیسە الی مەسیحییەکان هەیە.
www.soran.edu.iq
-3وشە قەرزکردن لە زمانی
سەرچاوە
ئەمە ڕێگەیەکی باوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ زاراوە کولتوورییەکان ،لەکاتێک
وەرگێڕ ناتوانێ هەمان وشەی هاوتای ئەو دیاردە کولتوورییە لە زمان و کولتووری
ئامانج بدۆزێتەوە ،بۆیە ناچار دەبێ هەمان وشە لە زمانی سەرچاوە بەکار بێنێ.
وەک وشەی فەتوا (فتوی) کە بەهەمان ناو Fatwaچۆتە ناو زمانە ئەوروپییەکان،
لەگەڵ ڕوونکردنەوەی لە پەراوێز بۆ خوێنەری ئامانج تا ئاشنا بێ بەم چەمکە
کولتورییە .یان وشەی مەال و شێخ و فەقێ و سۆفی و دەروێش و ئیمام و خەتیب و
...هتد لە ئینگلزی وەک خۆی بەکار دێت.
www.soran.edu.iq
-4
لەگەڵی.
داڕشتنەوەی وشەکە و بەکارهێنانی وشەیەکی زیادە
ئەم ڕێگەیش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زاراوە کولتوورییەکان بەکار دێت ،هەمان
زاراوەی کولتووریی سەرچاوە بەکار دێنێ لەگەڵ وشەیەکی زیادە بۆ زیاتر
ڕوونکردنەوە وەک بۆ وشەی شەریعەت لە ئینگلیزی Sharia lawبەکار دێ،
وشەی lawواتە قانون کە هەمان مانای شەریعەرت دەگرێتەوە ،ئەم
ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەوەیە تا خوێنەری زمانی ئامانج بزانێت کە شەریعەت مەبەستی
قانونەکانی دینی ئیسالمە.
www.soran.edu.iq
مەرجەکانی بوونە وەرگێڕ
-1وەرگێڕ دەبێ شارەزایی لە وشەکان و زاراوەکان ،و
زاراوە ڕۆژانەکانی هەردوو زمان هەبێت ،هەروەها دەبێ شارەزا
بێ لە شێوازەکانی زمانەوانی و ئیدیۆمەکان و میتافۆرەکان و
شێوازەکانی جوانی دەربڕینی هەردوو زمان.
-2وەرگێڕ دەبێ شارەزایی تەواوی لە زمان و کولتووری
هەردوو زمان هەبێ بەتایبەت ئەو زمانەی کە بۆی وەردەگێڕێ بۆ
ئەوەی بە باشی بەسەریدا زاڵ بێ و بە جوانی مانا کولتوورییەکانی
پەیامەکە بگوێزێتەوە.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕ دەبێ لە شێوازەکانی ڕازیکردن و تەئسیر دروستکردن الی
-3
خوێنەر و چۆنیەتی بەکارهێنانی هەردوو زمان شارەزا بێ .بۆ ئەوەی بتوانێ هەمان
تەئسیر الی خوێنەری زمانی ئامانج دروست بکا ،وەک لە زمانی سەرچاوە
هەیەتی.
وەرگێر بۆ وەرگێڕانی ڕستەی سەخت و ئاڵۆز نابێ تەرجەمەی حەرفی بۆ
-4
بکات ،بەڵکو دەبێ هەوڵ بدا ماناکەی وەرگێڕێ .هەروەها نابێ ئیدیۆم و
میتافۆرەکانیش تەرجەمەی حەرفی بۆ بکات ،دەبێ هەوڵ بدا لە زمانی ئامانج
بەرامبەرەکانی بدۆزێتەوە ،ئەگەر تەرجەمەی حەرفیش بکات ،دەبێ روونکردنەوەی
بۆ بدا ،بۆ ئەوەی الی خوێنەر مانابەخش بێ.
www.soran.edu.iq
وەرگێڕ دەبێ ڕەچاوی بنەما زمانەوانییەکانی وەک ڕێزمان،
-5
دەنگسازی و واتاناسی و ڕەوانبێژی و ..هتد هەردوو زمان بکات.
وەرگێڕ دەبێ لە وەرگێڕانەکەی دەستپاک و ئەمین بێ و هەموو
-6
تواناکانی خۆی لە وەرگێڕانەکە بخاتە گەڕ ،بۆ ئەوەی بە باشی فکر و
هەست و شێواز و واتاکانی خاوەن دەقەکە بگوێزێتەوە.
وەرگێڕ بۆ وەرگێڕانی ئەو بابەتەی هەڵیدەبژێری بۆ
-7
وەرگێڕان ،دەبێ لەگەڵ پسپۆڕی خۆی بگونجێ ،هەروەها لەپاڵ
ئەوەشدا ،وەرگێڕ دەبێ ڕۆشنبیرییەکی گشتی هەبێ ،بۆ ئەوەی بتوانێ بە
ئاسانی و ڕێکوپێکی بۆچوون و فکرەکان تەرجەمە بکات.
www.soran.edu.iq
ئەو هەنگاوانەی کە وەرگێڕ دەبێ لە کاتی وەرگێران
ڕەچاویان بکات
وەرگێڕ دەبێ دەقەکە بە وردی چەند جارێک بخوێنێتەوە ،تا
-1
ماناکەی بە چاکی بۆ ڕوون دەبێتەوە ،چونکە وەرگێڕ ناتوانێ دەقێک
وەرگێڕێ بەبێ ئەوەی بە چاکی لێی تێ نەگا.
ئەگەر وەرگێڕ لەکاتی وەرگێڕان لە وشەیەک یان
-2
دەستەواژەیەک تێ نە گەیشت دەبێ بگەڕێتەوە بۆ سەر قاموس ،ئەگەر لە
قاموسیش نەبوو دەبێ بچێتەوە سەر ئەو قاموسەی کە پسپۆڕێ ئەو
بابەتەیە ،چونکە قاموس پلەی هەیە و پسپۆڕی هەیە.
www.soran.edu.iq
دوای ئەوە دەست دەکا بە وەرگێران ،دەبێ بۆ هەر ڕستەیەک
-3
وەرگێڕانێکی ڕاست و ڕەوان و مانابەخشی بکا .دەبێ وەرگێرانەکەی
گواستنەوەی مانا بێ لە زمانی سەرچاوە بۆ زمانی ئامانج ،سەرەڕای
ڕەچاوکردن و گواستنەوەی شێواز و ناوەڕۆک و ڕۆحی دەقەکە.
دوای ئەو وەرگێڕانە ،دەبێ وەرگێڕ دوبارە هەموو دەقەکە
-4
جارێکی دی بخوێنێتەوە بۆ دۆزینەوەی هەڵەی زمانی و ڕێزمانی و
ڕێنووسی ،هەروەها دڵنیابوون لەوەی کە دەقەکە بە ئەمانەتەوە بە مانا و
شێواز و ڕۆح گوێزراوەتەوە.
www.soran.edu.iq
هەندێک جار وەرگێڕ بە نیازی پاراستنی ئەمانەتی تەرجەمە،
-5
دەکەوێتە تەرجەمەی حەرفییەوە .کە ئەمە هەڵەیە .بۆ پاراستنی ئەمانەتی
دەق ،وەرگێڕ دەبێ دەقەکە بە مانای خۆی و بە ڕاستگۆیی بگوێزێتەوە،
دەبێ تەواو بەرامبەر بێ لەگەڵ دەقی زمانە ئەسڵییەکە .بەاڵم تەرجەمەی
حەرفی هەوڵ دەدا دەقەکە بە حەرفی بگوێزێتەوە ،واتە خۆبەسەتنەوە بە
مانای یەک بە یەکی وشەکان و پێکهاتە زمانییەکان ،و پشتگوێ خستنی
شێوازە جیاوازەکانی هەردوو زمان ،ئیدی لەم حاڵەتە وەرگێرانەکە
لەنگ دەبێ و مانای تەواوی خۆی نابەخشێ ،دەقەکەش لەڕووی
ناوەڕۆک و مانا و داڕشتنەوە ناگوێزرێتەوە.
www.soran.edu.iq